
گەیاندنی ئاوی خوارنەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بە گەڕەکی قەرەبووی گرد جووتیار دەگەیەنێت، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت 'تۆڕی ئاوی گەڕەکەکە بە ئاوی خێرای هەولێر دەبەستینەوە'.
وێنە گەورەکە: جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوە و تۆڕەکانی ئاو، لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە بۆ سەرجەم ناوچەکان و بەگوێرەی پێویستییان جێبەجێکراوە.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سێ بیری ئاو و تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەکی گرد جووتیار جێبەجێ دەکرێت و خەزانی بۆ دروست دەکرێت، دواتر بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت، هەروەها پرۆژەکە لە ئایندەدا بە تۆڕی ئاوی خێرای هەولێر دەبەستینەوە.
زانیاریی زیاتر: تێچووی پرۆژەکە یەک ملیار و 753 ملیۆن و 348 هەزار دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی کارەباش کردووە، بۆ ئەوەی هێڵی کارەبا بە گەڕەکی گرد جووتیار بگەیەندرێت.
ئەمەش بزانە: گەڕەکی گرد جووتیار دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی باکووری شاری هەولێر، دانیشتووانەکەی دوو هەزار و 500 کەسن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






