
پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی سیاسی كورد
ئاڤا نیوز
بە بەشداری سەدان چالاكوانی مەدەنی و كەسایەتییەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەڵمەتێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدان بۆ خانمە بەندكراوی سیاسیی كورد، پەخشان عەزیزی دەستیپێكردووە.
وێنە گەورەكە: خانمە ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی سیاسی دیاری كورد، پەخشان عەزیزی لە 14-8-2024 بە تۆمەتی خیانەتی نیشتمانی و ناپاكی لە گرتووخانەی ئێڤین تایبەت بە ژنان سەر بە فەرمانگەی ئیتلاعات بەند كرا، پاشانیش تۆمەتی ئاژاوەنانەوە لەنێو بەندیخانەی درایە پاڵی، دواتر سزای لەسێدارەدانی بەغیابی بەسەردا سەپێنرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێكخراوی هەنگاو بۆ داكۆكیكردن لە ماف و ئازادییەكان، چالاكانی مەدەنی و كەسانی پیشەیی و ئەكادیمی لە سەرجەم شوێنەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەڵمەتێكی فراوانی واژۆ كۆكردنەوەیان دەستپێكردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی خانمە چالاكوانەكە، داواش دەكرێت هاووڵاتیان لەو پرسە هاودەنگ بن.
چالاكوانان ئاماژە بەوە دەكەن عەزیزی لەماوەی ڕابردوودا بە كارە خۆبەخش و مرۆڤدۆستانەكانی ناسراو بوو، بەتایبەت بۆ خەڵكی لێقەوماو، كەچی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئێران تۆمەتی ناڕەوای خستووەتە پاڵی.
باكگراوند: پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و داكۆكیكاریی مافی ئافرەتان، لە سەرەتاكانی مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، لە شارۆچکەی خەرازیی تاران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستگیركرا و گواسترایەوە بەندیخانەی ئێڤینی تایبەت بە خانمان. دوای هێشتنەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ لە بەندیخانە، بە دەستەبەری 100 ملیۆن تمەن ئازادكرا، كە لەو ماوەیەدا لە مافی چاوپێكەوتنی خانەوادە و كەسوكار و پارێزەرەكانی بێبەش بوو، هاوكات مافی پەیوەندیی تەلەفۆنیشی لێ قەدەغە كرابوو. پاشان بەهۆی گوشار و هەڕەشەی بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەكان، ئێرانی جێهێشت، دواتر لەلایەن دادگای ئێرانەوە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە لە نێو بەندیخانەی خرایە پاڵ و بە غیابی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان دەپارێزین






