دوو تۆمەتبار کە لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراون
ئاڤا نیوز
دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراون، کە لە ماوەی ڕابردوو لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان نمایشی تەقەکردنییان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو دوو هاووڵاتی چەکی بێ مۆڵەتییان هەڵگرتووە و نمایشیان بە تەقەکردن کردووە و لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، یەکێک لە تۆمەتبارەکەش هەڵساوە بە ئازاردانی کەسێکی خاوەنپێداویستی تایبەت و گرتەڤیدیۆی کاتی ئازاردانی تۆمار کردووە، لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبارمان دەستگیر بەناوەکانی (ک ، ح ، م) و ( ح ، ع ، أ) کردووە کە هەڵساون بە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، هەروەها یەکێک لەو تۆمەتبارانە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە و لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی ئەوو مادەیەدا هەڵساوە بە ئازاردانی کەسێکی خاوەنپێداویستی تایبەت و گرتە ڤیدیۆی کاتی ئازاردانی تۆمار کردووە، چەند تاوانێکی دزیکردنیشی ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەت هەڵگرێت و خۆی نمایش بکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکریت.
بۆچی گرنگە: دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەبێتە چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش لە شاری هەولێر و پاراستنی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت