سوپای عێراق هێزی زیاتر دەباتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی کورد لە سەرگەڕان
- عێراق
- 2024-12-15

یەکێک لە زەوییە کشتوکاڵیەکانی سەرگەڕان
ئاڤا نیوز
سوپای عێراق هێزی زیاتر ڕەوانەی سنووری زەوییە کشتوکاڵییەکانی سەرگەڕان دەکات و جووتیارانی کوردیش دەلێن، هەر یاسایەک لە بەرژەوەندیی کورد بێت سوپا لە دژیان دەوەسێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە، 15-12-2024، عەبدولئەمیر یاروڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی هێزی هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە سەردانی ناوچەی سەرگەڕانی کەرکووکی کرد.
زانیاریی پەیامنێر: پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک ڕایگەیاند: ژمارەیەک لە جووتیارانی سەرگەڕان ویستیان ڕێگری لە هاتنی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بۆ ناوچەکەیان بکەن بۆ ئەوەی پێیان بڵێن چیدیکە قبووڵ ناکەن سوپا دەست لە دۆسیەی زەوییە کشتوکاڵیەکانیان وەربدەن و ڕێگریان لێ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بە ئاڤای گوت: سوپای عێراق پابەندی یاسا نابێت و تەنانەت ڕێگە نادات ئەو زەویانەش بەکاربێنین کە هیچ کێشەیان لەسەر نییە.
لەلایەکی دیکەوە: ژمارەیەک لە جووتیارەکان بە ئاڤایان ڕاگەیاند: هەر یاسایەک لەبەرژەوەندی کورد بێت سوپا لە دژیان دەوەسێت لەکاتێکدا کاری سوپا پاراستی ئەمنیەتی خەڵک و پاراستیانە لە داعش و زەوییەکانیشیان تاپۆن و هیچ گرفتێکیان نییە، بەڵام سوپا بەردەوام بیانوویان پێ دەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئۆڵۆمپیاد داوای ئاگربەستی جیهانیی دەکات
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: نامەوێ شەڕ لەگەڵ ئێران بکەم
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






