پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی گوتەکانی ئەحمەد شەرع سۆشیاڵ میدیای سووریای تەنیوە
- کوردستان
- 2024-12-15

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گوتەکانی ئەحمەد شەرع کرد و ئەمەش کلە سووریا دەنگدانەوەی دروستکرد و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان بەفراوانی پێشوازییان لە پەیامەکەی سەرۆک کرد
ئاڤا نیوز
دوای پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی پەیامەکەی ئەحمەد شەرع سەبارەت بە کوردانی سووریا، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان و کەسایەتییە دیارەکانی سووریا پێشوازی لە پەیامەکەی سەرۆک دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ خەڵکی سووریا پێشوازیکردن لە پەیامەکەی ئەحمەد شەرع، گەل و ڕۆژنامەنووسانی سووریا پێشوازیی گەرمیان لە پەیامەکە کرد و دڵخۆش بوون بە گەشبینی سەرۆک بارزانی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قوتەیبە یاسین، میدیاکار لە کەناڵی سووریا و ئیڤان حەسیب، ڕۆژنامەنووس و دەیان چالاکوانی دیکەی سووریا پەیامەکەی سەرۆک بارزانییان بە زمانی عەرەبی لە هەژمارەکانی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و سوپاسی و ستایشی هەڵوێست و تێروانینی سەرۆک بارزانییان کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریرولشام لەبارەی کێشەی کورد لە سووریا ڕایگەیاندبوو: "کورد بەشێکە لە نیشتمانەکەمان و وەکو ئێمە ڕووبەڕووی ستەمی زۆر بوونەتەوە، بە ڕووخانی ڕژێم ئەو ستەمەی تووشیان بوو نامێنێت و پشتیوان بە خودا لە سووریای داهاتوو کورد بەشێكی سەرەکی دەبێت، لەگەڵ کورد پێکەوە دەژین و هەموومان بەپێی یاسا مافی خۆمان وەردەگرین، لەئەمڕۆوە هیچ ستەمێک لە کورد ناکرێت و مێژووی نوێ و دەرگایەکی نوێ دەکەینەوە.
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا لەبارەی پەیامەکەی ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند: "ئەم تێڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازی لێ دەکەین، هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لە بەرامبەر گەلی کورد لە سووریا دەکرا.
٠ سەرۆک بارزانی پێی وایە، ئەم جۆرە تێڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بوونیادنانی سووریایێکی بەهێز، پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی سووریا، سوود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی وڵاتێكی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات، بەشدار بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






