وەزارەتی ناوخۆ: هەرکەسێک مامەڵە بە سیمکارتی "علوج" بکات سزا دەدرێت
- کوردستان
- 16 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕێککاری توند بۆ مامەڵەکردن بە سیمکارتی تۆمارنەکراو (علوج) و بێ مۆڵەت دەگرێتەبەر، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لەوبارەیەوە دەڵێت، 'هەموو شوێنەکان ئاگادارکردنەوەیان پێ دەدرێت و واژۆیان لێ وەردەگیرێت'.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانیا ڕێگەپێدراوەکانی موبایل و ئەنتەرنێت لەبارەی کۆنترۆڵکردنی سیمکارتی تۆمارنەکراو و بێ مۆڵەت کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هاووڵاتیان دەبێ هۆشیاربن مامەڵە بە سیمکارتی بێ مۆڵەت و تۆمارنەکراو نەکەن و سیمکارتی خۆیان نەفرۆشن، بۆ ئەوەی لە کاتی تاوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توشی کێشە نەبن.
ئەوەشی خستەڕوو کە فرۆشیارانی مۆبایل کە مامەڵە بە سیمکارت دەکەن، ئەگەر بریکار و تۆمارکراو نەبن، پێویستە واز لەو کارە بهبێنن، هەر کەسێک پابەند نەبێت بە بڕی سێ ملیۆن دینار پێبژاردن (غەرامە) دەکرێت.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی ڕێنمای ژمارە 8ی ساڵی 2021 و ڕێنمای ژمارە 9ی ساڵی 2022 بەکارهێنانی سیمکارتی بێ مۆڵەت و تۆمارنەکراو قەدەغەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەمەولا بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سەردانی بازاڕەکان دەکەن، هەر دوکاندارێک کە مامەڵە بە سیمکارت بکات، ئاگادارکردنەوەی پێ دەدرێت و واژۆی لێ وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت