
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی، وێنە: PUK Media
ئاڤا نیوز
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیاند، شاندی یەكێتیی و پارتی كە بۆ پێكهێنانی حكومەت دیاریكراون لەپیرمام كۆدەبنەوە و پرسی مووچەش تاوتوێ دەکەن.
وێنە گەورەكە: شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردن گەڕی دووەمی گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکەن و سبەی سێشەممە لە پیرمام کۆدەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی راگەیاند: "سبەینێ 17-12-2024، شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە بۆ پێكهێنانی حكومەت دیاریكراون لەپیرمام كۆدەبنەوە".
وتەبێژی یەكێتیی راشیگەیاند: "پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبێت، لەكاتێكدا مووچەخۆران چەند مانگێكە مووچەكانیان وەرنەگرتووەو ئەمەش لێكەوتەی خراپی لەسەر ژیانی خەڵك و دەوامی خوێندنگەو فەرمانگەكان هەیە".
لە لایەکی دیکەوە: دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی سبەینێدا جگە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بەتایبەت دۆخی سووریا گفتوگۆی نێوان شاندی هەردوولا دەبێت.
باکگراوند: شاندی پارتی پێکهاتوون لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، هاوکات شاندی یەکێتی لە قوباد تاڵەبانی، ڕزگار حاجی، دەرباز کۆسرەت، ڕێواز فایەق و شاڵاو شێخ سەڵاح پێکدێن، ئاماج ڕەحیمیش بۆ شاندەکە زیادکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






