مەزڵووم عەبدی: هەموو ئاسانکارییەک دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی ڕووفاتی سلێمان شا
- کوردستان
- 2024-12-16

مەزارگەی سلێمان شا لە سووریا
ئاڤا نیوز
دوای کۆتایهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئەوە دووەمجارە مەزڵووم عەبدی پابەندی خۆیان بە گەڕاندنەوەی ڕووفاتی سلێمان شا بۆ ناوچەی ڕەسەنی خۆی ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: یەکەم شوێنی ناشتنی سلێمان شا، باپیری یەکەم سوڵتانی عوسمانی کەوتبووە قەڵای جەعبەر لەسەر ڕووباری فورات لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا، ساڵی 1973 کاتێک حکومەتی سووریا ڕایگەیاند بەنداوی ئەسەد لەو ناوچەیە دروست دەکات و دەوورووبەری قەڵاکە بە ئاو دادەپۆشرێت، بە ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و سووریا گۆڕەکە گواسترایەوە دووری 27 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا، لە 2015 کاتێک داعش ئەو ناوچەیەی گەمارۆدا جارێکی دیکە گۆڕەکە گواسترایەوە سنووری کۆبانێ و لە گوندی ئەشمە نزیک لە سنووری تورکیا نێژرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس (تویتەری پێشوو) تویتێکی بڵاوکردوەتەوە تێیدا هاتووە، "لەسەر بنەمای ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، پابەندیمان نوێ دەکەینەوە بۆ گەڕاندنەوەی مەزارگەی سوڵتان سلێمان بۆ شوێنە دێرینەکەی خۆی".
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەی مەزڵووم عەبدی دەنووسێت، "ئامادەیی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ ئەوەی ڕێگای مەزارەکە بە کراوەیی بمێنێتەوە لەگەڵ دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ پەڕینەوە لە پردی قەرەقۆزاک بەرەو مەزارەکە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 11-12-2024، مەزڵووم عەبدی لە هەژماری خۆی تویتێکی کرد و ئامادەیی خۆیانی بۆ تورکیا نیشاندا، بەرامبەر گواستنەوەی مەزاری سلێمان شا بۆ ناوچەی خۆی، لەگەڵ تویتەکەی ئەمڕۆی دەبێتە دووەمجار ئەو پەیامە بۆ تورکیا دەنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






