ئێران و نێردەی یونامی لە عێراق: پێویستە ڕێگری لە پشێوی ئەمنی ناوچەکەدا بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کانوونی یەکەم
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و د. محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق کۆبوونەوە و دەڵێن، پێویستە ڕێگری لە پشێوی ئەمنیی و تێکچوونی دۆخی ئارامی ناوچەکە بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆتایی ساڵی داهاتوو ئەرکەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) کۆتاییان دێت، بەرپرسانی یونامیش دەیانەوێت لەکاتێکدا عێراق جێبهێڵن کە وڵاتەکە هیچ کێشە و پێشوییەکی ئەمنیی و سیاسیی نەبێت، بۆیەش هەوڵەکانیان بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە گرژییەکانی ناوچەکە چڕکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و د. محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کە لە تاران بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر ڕێگریکردن لە تێکچوونی دۆخی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە، داواشیانکرد بۆ ڕێگری لە پشێوی ئەمنی لە ناوچەکە، هاوکاریی لەنێوان وڵاتاندا هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کۆبوونەوەی نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، نوێنەرایەتیی یونامی ئەوەی خستووەتەڕوو، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بووە بۆ ئاسانکردنی گفتوگۆ و هاوکاری لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە، هاوکات بارودۆخی ناوچەکەش گفتوگۆی لەسەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ئەمریکا هێڵی سوور بۆ چالاکییەکانی ئیسرائیل لە سووریا دیاری دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست ئیسرائیل ڕووبەڕووی گوشار دەبێتەوە






