شاخەوان عەبدوڵڵا: نووسراوە شۆڤێنییەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق هەڵوەشایەوە
- کوردستان
- 2024-12-19

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەسەر نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق كە لە ناوەڕۆكەكەی لە دژی بەكارهێنانی زمانی كوردییە لە زانكۆكانی كەركووك، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پەیوەندیی بە وەزیری خوێندنی باڵای عێراقەوە دەكات و وەزیریش ڕاستەوخۆ نووسراوەكە هەڵدەوەشێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا - بەڕێوەبەرایەتیی کارگێڕیی و لێكۆڵینەوە و پلان گەیشتە زانکۆی کەرکووک و پڕ بوو لە هەڵەی یاسایی و دەستووری و بە نەفەسێکی شۆڤێنی نووسرابوو، دەستبەجێ نووسراوێکی خێرام ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزیری خوێندنی باڵای عێراق لە وەڵامی نووسراوەكەی شاخەوان عەبدوڵڵا، پەیوەندیی كردووە و ڕایگەیاندووە كە ئەو نووسراوە هەڵدەوەشێنێتەوە و بە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاندووە كە ئەو نووسراوە گوزارشت لە ڕای وەزارەتەكەی ناكات و زمانی کوردی فەرمییە و هیچ کەس ناتوانیت ڕێگە لە خوێندنی کوردی بگرێت.
لەلایەكی دیكەوە: وەزیری خوێندنی باڵا بە شاخەوان عەبدوڵڵای ڕاگەیاندووە كە پەیوەندیی بە سەرۆكی زانكۆی كەركووكەوە دەكات و فەرمانی پێدەكات، نەک کار بەو نووسراوە نەکرێت، بەڵكو تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی قوتابییە كوردەكانی زانكۆكەش دەبێت دووبارە بكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن





