ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوە - مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری
ئاڤا نیوز
بەبڕیاری فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێ لە سووریا، مەرهەف ئەبو قەسرە، فەرماندەی سەربازی دەستەی تەحریرولشام وەک وەزیری بەرگری سووریا دیاریکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی دیاریکردنی ئەندامانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا کە تەمەنی تەنیا سێ مانگە و تا 1ی ئازاری ساڵی داهاتوو حکومڕانی سووریا دەکات، ئەمڕۆ هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری دیاریکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێ لە سووریا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی وڵات لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سووریا کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ئەندازیار مەرهەف ئەبو قەسرە فەرماندەی سەربازی دەستەی تەحریرولشام، وەک وەزیری نوێی بەرگری وڵاتەکە دیاریکراوە.
لەکۆبوونەوەکەدا ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوەکردووە، لە قۆناغی داهاتوودا هەموو گرووپە چەکدارەکان تێکەڵ دەکرێن و سوپایەکی نوێیان لێ دروست دەکرێت، کە ئەویش لەژێر فەرمانی وەزارەتی بەرگریدا دەبێت.
مەرهەف ئەبو قەسرە کێیە؟
- ناوە سەربازییەکەی ئەبو حەسەن ئەلحەمەوییە.
- لەدایکبووی پارێزگای حەممایە.
- تەمەنی 41 ساڵە.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کشتوکاڵی لە زانکۆی دیمەشق بەدەستهێناوە.
- فەرماندەی گشتی باڵی سەربازیی دەستەی تەحریرولشامە.
- یەکێک بووە لە فەرماندە دیارەکان کە سەرپەرشتی ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەدی کرد.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ، ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەک وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا دەستنیشانکرا کە خەڵکی شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانە.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی کێیە؟
- ناوی ئەسعەد حەسەن شەیبانییە، لە دایکبووی ساڵی 1987ـە کە تەمەنی دەکاتە 37 ساڵ.
- خەڵکی پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانە.
- بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی دیمەشقی تەواو کردووە، ماستەریشی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە تورکیا تەواو کردووە.
- ساڵی 2011 بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی سووریا کردووە.
- بەشدار بووە لە دامەزراندنی حکومەتی ڕزگاری لە ئیدلیب، ئیدارەی کاروباری سیاسی دامەزراندووە، لەو کاتەوە پەیوەندی باشی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان درووست کردووە، بەهۆی ئەوەی کە ئاسانکاری کردووە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناو ئیدلیب.
ئەمەش بزانە: دەستبەکاربوونی شەیبانی وەکو وەزیری دەرەوەی نوێی سووریا، دوای ڕۆژێک دێت لە دەستبەکاربوونی یەکەم وەزیری ژن لە حکومەتی نوێی سووریا، کە ئەویش ناوی عایشە دبسە، بەرپرسی نووسینگەی کارووباری ژنانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی لهبارهى ههڵگیرسانى جهنگهوه هۆشداریی دەداتە ئەمریکا
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت






