باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق: ڕێککارەکانی پێدانی ڤیزا بۆ دوو توێژ ئاسان دەکەین
- کوردستان
- 23 کانوونی یەکەم

وەرگرتنی قبوڵنامەی گەشتکردن بۆ ئەوروپا، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
هەرچەندە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا بکاتە ئۆنلاین، ئەوەش بۆ ئەوەی ڕێککارەکان ئاسانتر، هەرزانتر و خێراتر بکرێن، بەڵام تائێستاش ڕێککارەکانی وەرگرتنی ڤیزای شنگن بۆ هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان قورسن و بە زەحمەت دەتوانن سەردانی وڵاتانی یەکێتییەکە بکەن.
لێدوانی فەرمی: تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچەی فەرمی ڕاگەیاندووە، یەکێک لە سیاسەتە سەرەکییەکانیان ئەوەیە ساڵی 2025 ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و وەبەرهێنان لە عێراق زیاتر بکرێت، هاوکات چالاکانەش لەگەڵ عێراق و تورکیا کاردەکەن بۆ ئەوەی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بە باشترین شێوە و بەبەشداری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
پەیوەست بە ئاسانکاری ڕێکارەنی پێدانی ڤیزای شنگنیش بە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، "ئەوە لە تایبەتمەندی هەر 27 وڵاتەکەی یەکێتیی ئەوروپایە و ئەوانیش دەزانن کە لە دۆخی ئەمنی وڵاتەکەدا بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی هاتووەتەوە ئاراوە، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەو وڵاتانە کاردەکەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن ڕێککارەکانی گەشتی هاووڵاتییانی عێراق بۆ ئەوروپا ئاسانتر بکرێت، بەتایبەتیش ئەوە سەردانانەی کە پەیوەندییان بە ئابووری و ئاڵوگۆڕی زانستییەوە هەیە".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکەش، تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق ڕایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان بەتایبەت دۆخی سووریا گفتوگۆی بەردەوامیان هەیە، هاوکات یەکێتیی ئەوروپا ستایشی هەڵوێستەکانی حکومەتی عێراق بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان 60 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامدراوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە مانگێکدا 28 بەنزینخانە بەهۆی کوالێتی خراپی بەنزین سزا دراون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: حکومەتی عێراق وەک پێویست قەرەبووی کوردانی ئێزدی نەکردووەتەوە