پارێزگاری هەولێر: هەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت
- کوردستان
- 2024-02-28

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر دەڵێت هەرکەس و لایەنێک کەمتەرخەم بووبێت لە ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکيی: نزیک کاتژمێر 07:00 ئێوارەی شەوی ڕابردوو 27-02-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی سەدان دووکان و 20 کەس بەهۆی تەنگە نەفەسییەوە گەیێنرانە نەخۆشخانە و نزیکەی 75% ی کەلوپەلی ئەو دووکانانەی ئاگرەکە گرتبوونیەوە سووتاون.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی لەنزیکەوە سەردانی بازاڕی لەنگەی کرد لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕایگەیاند: " تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زەرەر و زیانەکان دیار نین، هەر کەس و لایەنێکیش کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت".
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئاگرەکەوە 20 کەس بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەشێکی زۆری ئەوانەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون کارمەندی تیمەکانی بەرگری شارستانی بوون و توشی تەنگەنەفەسی بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەکی زۆری دوکان بەهۆی ئاگرەکەوە سوتاون و بەهۆی کۆبوونەوەی خەڵکی لە بازاڕەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی بە زەحمەت توانیویانە بەشێکی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بۆچی گرنگە: تائێستا هۆکاری سەرەکیی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە ڕوون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ





