وێنەی ماکرۆن و بورجی ئیفل
ئاڤا نیوز
حکومەتی نوێی فەرەنسا ڕاگەیێنرا و چەندین گرفتی گەورە لەبەردەم کابینەکەدایە لەگەڵ ئەوەی کۆدەنگییەکی بەهێز نیە لەسەر کابینەکە، بەڵام زۆربەی حیزبەکان دەڵێن؛ "هاوکاردەبین لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا".
ئەوەی گرنگە بیزانیت: سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسا، فرانسوا بایرۆ، تەمەن 73 ساڵە، کەسێکی" ناوەندگەرایە" ناوبراو لە 13ی کانوونی دووەمدا ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەت دوای ئەوەی متمانە لە حکومەتی پێش خۆی، میشێل بارنیەر سەندرایەوە.
چی ڕوودەدات: ئێستا فرانسوا سەرقاڵی پێکهێنانی کابینەکەیەتی، وردەکارییەکان چارەسەردەکات، ڕۆژی دووشەممە 23-12-2024 بەتەواوەتی کابینەکە ئامادەدەبێت و ڕایدەگەیەنن، ئەمە لەکاتێکدایە ئێستا ماکرۆن بە سەردانێک لە ئەفریقایە.
زانیاری گرنگ: لە فەرەنسا ڕاگەیاندنی پێکهاتەی حکومەت دەبێت لەگەڵ کارنامەی سەرۆککۆمار بگونجێت و نابێت جیاوازی و ناکۆکی لەگەڵ بیرکردنەوەکانی سەرۆکی وڵاتدا هەبێت.
کەسایەتی هاوسەنگ
میشێل بارنیەری پارێزگار تەنیا سێ مانگ توانی لە دەسەڵاتەکەیدا بمێنێتەوە، دواتر کابینەکەی هەڵوەشێنرایەوە و بایرۆ خرایە شووێنەکەی، چەپ و ڕاستەکانی فەرەنسا بە تەواوەتی دژی بوون، ئێستاش زۆر هیوا نییە کە ئەم حکومەتە نوێیە بەردەوامبێت.
بایرۆ شەشەم سەرۆکوەزیرانە لە سەردەمی ماکرۆن لە دوای یەکەم خولی سەرۆکایەتیی لە ساڵی 2017 و چوارەم سەرۆکوەزیرانە تەنها لە ساڵی 2024 کە دانرابێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ناسەقامگیری سیاسی کە فەرەنسا دەیان ساڵە بەخۆیەوە نەبینیووە.
چی دەگوزەرێت؟
فەرەنسا گەواهیدەری قەیرانێکی سیاسییە، لەو کاتەوەی کە ماکرۆن داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد، ئەمەش بووە هۆی پارچە پارچەبوونی پەرلەمان لە نێوان سێ بلۆکی ڕکابەردا (هاوپەیمانی چەپ، ماکرۆنیستەکان، ناوەندگەراییەکان و ڕاستڕەوی توند)، هیچ کامیان خاوەنی زۆرینەی ڕەهانین.
بایرۆ هەوڵدەدات حکومەتێک پێکبهێنێت کە یەکگرتوو و کراوە بێت، دەیەوێت کەسایەتییە دیارەکان لەخۆ بگرێت، لە چەپ و ڕاست و ناوەند گەراکان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە خێراکان لە وڵاتدا، بەتایبەتی پرسی بودجە.
هەفتەیەکی قورس
هەفتەی یەکەمی دەستبەکاربوونی بایرۆ وەک سەرۆکوەزیران، شایەتحاڵی مشتومڕ بوو لەسەر بەشداریکردنی لە ئەنجوومەنی شارەوانی لە پاو، شارێک لە باشووری ڕۆژئاوای فەرەنسا کە سەرۆکی شارەوانییەکە لەبری ئەوەی بەشداری شانەیەکی قەیرانەکان بکات، خۆی بەدوور گرت، ئەمەش مشتومڕی پەیداکرد.
چەپ کاونتی
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، سەرۆکی "کۆمارییەکان" دووپاتی کردەوە کە پارتەکەی مەیلی ئەوەی هەیە بەشداریی لە حکومەتدا بکات، هاوکات بایرۆ نیازی خۆی بۆ مانەوەی برۆنۆ ڕوتایۆ، وەزیری ناوخۆی ڕاگەیاند کە سەر بەم حیزبەیە و توندە بۆ کۆچبەران.
چەپەکان
هێشتا زەحمەتە چەپەکان ڕازی بکرێن کە بەشداری حکومەت بکەن. نزیکەی هیچ زانیارییەک لەبارەی کەسایەتییە چەپەکانەوە بڵاونەکرایەوە کە دەیانەوێت بچنە ناو حکومەتەکەی بایرۆوە، تەنها فرانسوا ڕیبسمان وەزیری پێشووی سۆسیالیستی نەبێت، کە شانازی بەو "پەیوەندییە متمانە"ەوە دەکرد کە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر لەگەڵ بایرۆ دروستیکردبوو.
پارتی سۆسیالیست بە تەواوی ڕەتیکردەوە بەشداری لە حکومەتی نوێدا بکات و هەڕەشەی لێسەندنەوەی متمانەی لێکرد و بەڵێن دەدات بە توندی ئۆپۆزیسیۆن بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: لەبارەی گرینلاند ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەوروپا دەکەین
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بارەگای سەرەکی لە ئەمریکا دادەخات
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 31 کانوونی دووەم
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە






