ئاڤا بەدواداچوون بۆ داواکاریی 800 پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
- کوردستان
- 24 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
نزیکەی 800 ئەفسەری خانەنشینکراوی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوون بۆ کێشەیەکیان بکات، ئەوان لە ساڵی 2022 ەوە خانەنشینکراون و پێشینەی خانەنشینییان پێنەدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: 800 ئەفسەرەکە دەڵێن بەبێ خواستی خۆیان خانەنشینکراون کەچی پاداشتی خانەنشینییان پێنەدراوە، لە وەزارەتی پێشمەرگە پێیان دەڵێن کێشەکەیان لای وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینییە، وەزارەتی دارایش بەپێچەوانەوە دەڵێت گرفتەکە لای وەزارەتی پێشمەرگەیە.
لێدوانی فەرمی: لیوا بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "لە ساڵی 2019 تاوەکو ئێستا پێشینەی خانەنشینی نەدراوە و هۆکاری ڕاگرتنەکەی بەغدایە، کە دەڵێت نابێت خانەنشین لەسەر وەزارەتەکان بێت، بەڵکو دەبێت لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بێت'.
زانیاریی زیاتر: پرۆسەی گواستنەوەی خانەنشینی لە وەزارەتەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی دەستیپێکردووە، لیوا بەختیار پێشبینی دەکات تاوەکو مانگی 7ی ساڵی 2025 پرۆسەکە بەردەوام بێت، دەشڵێت: "لە وەزارەتی دارایی کوردستان پێیان وتین کاتێک پرۆسەی گواستنەوەکە تەواو کرا، پارەی پێشینەی کۆتایی خانەنشینی بە خانەنشینکراوان دەدەین".
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2022 دا 860 کەس بە پلەی لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کراون، ئەو پێشینەی خانەنشینیەی پێیان دەدرێت لە 7 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 40 ملیۆن. لە ساڵی 2019 ەشەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشینکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە