هەسەدە: لە مەنبیج شەڕ و پێکدادان لەگەڵ گرووپەکانی نزیک لە تورکیا بەردەوامە
- کوردستان
- 24 کانوونی یەکەم

دیمەنی شەرڤانێکی هەسەدە لەگەڵ ئاڵاکەیان، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
هەسەدە بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا. لە دوێنێ ئێوارەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕێکی قورس ڕوویداوە و کوژراو و برینداری زۆری لێکەوتووەتەوە.
وێنەگەورەکە: دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشق لەلایەن گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن وکۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ناوە ناوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرش دەکەنە سەر هەسەدە و دەیانەوێت ئەو ناوچانە لە ژێر دەسەڵاتی دەریبهێنن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە گوندەکانی شاری مەنبیەج پێکدادانێکی توند لەنێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان ڕوویداوە، لە کاتێکدا هێزەکانی هەسەدە گەیشتوونەتە شارۆچکەی قەلقال و نەچوونەتە ناویەوە، نزیکەی 15 کیلۆمەترێک لە مەنبیەجەوە دوورن، پێشڕەوییان کردووە و ئێستا دۆخی شەڕ پێچەوانە بووەتە، پێشتر پاشەکشەی ئەکرد بەڵام ئێستا پێشرەوی ئەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەسەدە ڕایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانەوەی شەڕ و دوای رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە هەشتی ئەم مانگە، 16 شەڕڤانی بەهۆی بۆردوومانی تورکیا و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای نیشتمانی سووریا لە حەلەب و دێرەزوور گیانیان لەدەست داوە.
ئەوەش بزانە: دوای دوو هەفتە لە ڕاگەیاندنیی ئاگربەست، بەهۆی بۆردومانکردنی پێگەکانی هەسەدە لە نزیک بەنداوی تشرین لە مەنبەج لەلایەن تورکیا، ئاگربەستەکە کۆتایی هاتووە، هاوکات تورکیا ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە شەقامێکی لە کۆبانێ بۆردوومان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت