لە سلێمانی بەندکراوێک بڕیاری لە سێدارەدانی هەیە و 19 ساڵی لە زیندان بەسەربردووە
- کوردستان
- 24 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەندکراوێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بریاری لەسێدارەدانی هەیە و 19 ساڵی لە زیندان بەسەربردووە، سەرەڕای ئەمەش خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە، وەک خۆی دەڵێت ژنەکەی بە بێوەژن هەژمار کراوە و خۆی بە ژن مردوو، منداڵە پێنج ساڵانەکەشی تەنیا بەڵگەنامەی لەدایکبوونی هەیە و هیچ بەڵگەنامەیەکی دیکەی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: عومەر ئەحمەد، یەکێکە لەو بەندکراوانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی کە حکومی لەسێدارەدانی هەیە و 19 ساڵە بەندکراوە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ڕێی ئاڤاوە داوای یەکلایکردنەوەی چارەنووسم دەکەم، یان حکومی لەسێدارەدانم جێبەجێ بکرێت، یان پێمبڵێن بەندکردنم تاوەکو کەیە، داوا دەکەین لێبوردنی گشتیمان بۆ دەربکرێت.
ئەو بەندکراوە گوتیشی: هۆڵەکانی چاکسازی گەوران 12 کەسین، بەڵام هۆڵەکانی 18، 20 ،25 ، 30 کەسیان تێدایە، داوای چارەسەرکردنی ڕێوشوێنرکانمان دەکەین و شوێنمان زۆر خراپە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەگوێرەی یاسای عێراقی دەسەڵات دەتوانێت بۆ ماوەی 20 ساڵ کەسێک لەناو چاکسازییەکان دابنێت، ئەمە ئەگەر بەندکراوەکە حوکمی لەسێدارەدانی جێبەجێ نەکرێت، بە هەمیشەییش لەناو چاکسای نامێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: مونا یەقۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: چاوەڕوانین خولی شەشی پەرلەمان کارا ببێت، لەگەڵ ئەو لایەنانی پەیوەندیدارن بە لێبوردنی گشتی بەدڵنیاییەوە کۆبوونەوەکانمان دەستپێدەکەینەوە، ئێمە لەگەڵ لێبووردنی گشتیی مەرجدارین.
مونا یەقۆ، گوتیشی: کەسێک حوکمی لەسێدارەدانی هەبێت، بەهۆی کوشتنی کەسێکەوە، ئەگەر لێبوردنی گشتی بیگرێتەوە و ئازادیش بکرێت، ڕەنگە بکوژرێتەوە، بۆیە دەبێت لیژنەی ئاشتەوایی بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتانە دروست بکرێت، بۆ ئەوەی لێبوردنی گشتی هەمووان بگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ساڵی 2016 تا ئێستا حوکمی لەسێدارەدان جێبەجێ نەکراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبەر موراعاتی مافی مرۆڤ و ڕێزگرتن لەو وڵاتانەی دژایەتی لەسێدارەدان، ئەم دەسەڵاتەی بەکارنەهێناوە، جگە لەوەش خۆی هەر بڕوای بە لەسێدارەدان نییە، بەڵام جار و بار بۆ کەمکردنەوەی حوکمەکان دەسەڵاتی خۆی بەکارهێناوە.
سەرچاوە باڵاکەی سەرۆکایەتی هەرێم گوتیشی: دەبێت لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسایەکی لێبوردنی گشتی دەربکرێت و پەسەندی بکات، دواتر لە سەرۆکایەتی هەرێم سادر دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە و جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەش بزانە: هۆڵەکانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کە جێگەی 12 کەسیان تێدا دەبێتەوە، بەشێکیان زیاتر لە 25 کەسیان تێدایە، ئەمەش گرفتی بۆ بەندکراوان دروست کردووە، لەمبارەیەوە مونا یەقۆ دەڵێت 'ئاگامان لەوە هەیە، ئاساییە ئەوە ڕووبدات، چونکە لە خولی پێنجی پەرلەمانی کوردستان یاسای لێبوردنی گشتی دەرنەچووە و تاوان زۆربووە و حکومدراویش زۆرن، دەبێت بە زووترین کات چارسەری بۆ بدۆزینەوە'.
باکگراوند: 460 بەندکراو لە هەرێمی کوردستان حوکمی لەسێدارەدانیان هەیە، نزیکەی 400 کەسیان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییە و ئەوانی دیکە بەهۆی بابەتی تیرۆرەوەیە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: عێراق ڕووبەڕووی قۆناغێکی سەختی دارایی دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەراورد بە دوێنێ مسقاڵێک زێڕ 40 هەزار دینار دابەزی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرکەوتووە هەشت کەسایەتیی بەناوبانگی تورکیا ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمام لە بەنداوی گۆمەسپان بەڕێوەدەچێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
منارە و مزگەوتێکی دێرینی دهۆک سەرنجی گەشتیارانی بیانی ڕادەکێشێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
"کاتی هالۆوین" لە پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوەچوو
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئیتاڵیا نقوم بوو ژمارەیەک کۆچبەری کورد خنکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە نۆژەنکردنەوەی یاریگای یانەی هەولێر تەواو دەکرێت