
شازادە هاری- وێنە:AFP
ئاڤا نیوز
شازادە هاری ئەمڕۆ بۆی دەردەكەوێت، كە ئایا دۆسیەكەی لە دژی حكومەتی بەریتانیا سەركەوتنی بەدەستهێناوە یاخود نا، دوای ئەوەی ڕێگرییە ئەمنییەكان لەبەردەم هاری لابران، كە بەهۆی وازهێنان لە ئەركە شاهانەییەكان بەسەریدا سەپێنرابوو.
چیرۆكی سەرەكی: بچووكترین كوڕی شا چارڵس، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ وڵاتەكەی جێهێشت و لە ئەمریكا نیشتەجێبوو، لە مانگی ڕابردوودا لە دانیشتنی دادگای باڵای لەندەن ڕایگەیاندبوو، دەزگا ئەمنییەكان ڕێگری لە گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا دەكەن.
بۆچی گرنگە: دوای سكاڵایەكی هاری لە دژی حكومەتی بەریتانیا، ئەمڕۆ پیتەر لەین دادوەری دادگای باڵا ئەمرۆ بڕیاردەدات كە شازادە هاری دەتوانێت بگەڕێتەوە بەریتانیا یاخود نا.
لێدوانی فەرمی: پارێزەرەكەی شازادە هاری گوتی : شازادە لە دادگا گوتویەتی "بەریتانیا ماڵی منە و ناوەندی میراتی منداڵەكانمە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاری یەكێكە لەو حەوت كەسە ناودارەی بەهۆی تۆمەتەكانی كۆكردنەوەی زانیاری نایاسایی، ڕێكاری یاسایی لە دژی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل تۆماركردووە. ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی بابەتێك سەبارەت بە شەڕە یاساییەكانی لەگەڵ حكومەتی بەریتانیا.
باكگراوند: شازادە هاری لەساڵی 2020 لەگەڵ مێگانی هاوژینی بەریتانیای جێهێشت و لە كالیفۆڕنیای ئەمریكا نیشتەجێبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند ئاراستەی مێدڤێدێڤ دەکات؛ ''ئاگاداری قسەکانت بە''