
ئاڤا میدیا
هاندەرانی یانەی زاخۆ چاویان لەسەر شەوی 16ـی ئەم مانگەیە کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕێوڕەسمێک بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگدان بە باشترین هاندەرانی جیهان، بەڕێوەدەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێتی تۆپی پێی جیهانی 'فیفا'، ساڵانە خەڵاتی "زەبێست"، بۆ باشترینەکانی جیهان لە بواری وەرزشی دەبەخشێت؛ تێیدا باشترین یاریزان، باشترین گۆڵکار، باشترین گۆڵچی، باشترین ڕاهێنەر، جوانترین گۆڵ، باشترین هاندەر هەڵدەبژێردرێن. ئەمساڵ فیفا لە پێشبڕكێی باشترین هاندەری جیهان، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی لە ڕۆژی 6-11-2025، هاندەرانی یانەی زاخۆی لە لیستی سێ بەربژێری باشترین هاندەرانی لە جیهاندا بڵاوكردەوە، كە دەنگدەران لەڕێگەی دەنگدانی ئەلیكترۆنی دەنگیاندا، بە بردنەوەی خەڵاتی "زە بێست"، هاندەرانی یانەی زاخۆ دەچنە سەر نەخشەی وەرزشیی جیهان، ئەمەش دەبێتە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ ناوبانگی وەرزشیی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاندەرانی زاخۆ دوای کەمپەینە جێگیر و گەڕۆکەکانی بۆ ماوەی 22 ڕۆژ و دەنگدان لە شەوی 28-11-2025، ئێستا لە چاوەڕوانیکردنێکی بەردەوام و پرسیاری بێ وەڵامن، کە ئایا کەی فیفا ئاگادارمان دەکاتەوە؟ کەی ئەنجامەکان ڕادەگەیێنرێت؟ فیفا داوای کێ دەکات؟ دوێنێ ئەم چاوەڕێبوونە لەڕێگەی پەیوەندیکردنێک لەلایەن فیفاوە بۆ سەرۆکی یانەی زاخۆ کۆتایی هات، کۆمپانیای جێبەجێکار یان "ڤیدیۆان"ــی بەفەرمی سەر بە فیفا داوای لە یانەی زاخۆ کرد هەندێک دیمەنی پشتیوانانی زاخۆ لەناو یاریگایان بۆ بنێرن بۆئەوەی لە ڕۆژی ئاهەنگی خەڵاتی "زەبێست" نیشان بدرێت، لە پەیوەندی دواتر کات و شوێنی بڵاوکردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەریش نێردرا بۆ یانەی زاخۆ، کە کاتژمێر 08:00ـی شەوی 16-12-2025 لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش بزانە: کەناڵی ئاڤا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی دەستپێکرد بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانیی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ و خەڵکی کوردستان بە بێ جیاوازیی، بەشدارییان تێدا کرد و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا زۆرترین دەنگ کۆکرایەوە.
باکگراوند: بەربژێرکردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە دوای ئەوە هات کە لە وەرزی ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هاندەرانی یانەی زاخۆ لە پێش دەستپێکردنی یاری یانەکەیان لە بەرامبەر یانەی حدود، 30 هەزار بوکەڵەیان هەڵدایە ناو یاریگا، بوکەڵەکانیش کۆکرانەوە و بەخشرانە منداڵانی تووشبووی نەخۆشیی شێرپەنجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی جووتسایدی حاجی ئۆمەران – کەورتە دەستپێدەکات
- ژینگە
- 56 خولەک لەمەوپێش
کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ ئاساییبوونەوەی ژیان لە چەمچەماڵ دوای لافاوەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
56 خولەک لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
4 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
14 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی جووتسایدی حاجی ئۆمەران – کەورتە دەستپێدەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنداوی گۆمەسپان بە گەورەترین ئاڵای كوردستان ڕووپۆش دەكرێت؛ 2025 مەترە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانەگاز دوو ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەخت لە گرنگی گفتوگۆی سیاسی دەکاتەوە






