
کەمپەینی پشتگیری ئاڤا میدیا لە هاندەرانی یانەی زاخۆ لە بەردەم قەڵای هەولێر
ئاڤا نیوز
کەمپەینی پشتگیری ئاڤا میدیا لە هاندەرانی یانەی زاخۆ، بۆ بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست" فراوانتر دەکرێت و ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی چالاکییەکانی کەمپەینەکە دەست پێدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: کەناڵی ئاڤا میدیا، کەمپەینی سەرخستنی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست" ڕاگەیاندووە و شار بە شار چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات و هانی هاووڵاتیان دەدات دەنگ بە یانەی زاخۆ بدەن، لەگەڵ نزیکبوونەوەش لە وادەی کۆتایی دەنگدان، کەمپەینەکەی ئاڤا میدیاش فراوانتر دەکرێت، لە پێناوی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە چوارچێوەی کەمپەینی سەرتاسەری ئاڤا میدیا بۆ پشتیوانیکردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ، ئەمڕۆ سێشەممە 25-11-2025، لە بەردەم باخی گشتیی لە سلێمانی، لە ڕێگەی خێمەی ئاڤاوە چالاکییەکانی کەمپەینەکە ڕادەگەینرێت.
زانیاریی زیاتر: لە خێمەکەی ئاڤا میدیا، بەشێک لە ئەستێرەکانی ئاڤا و کارمەندانی لە پێشوازی ئەو کەسانە دەبێت کە بەشداری کەمپیەینەکە دەکەن، هاوکات تیمێکی تایبەتی داناوە بۆ هاوکاریکردنی هاونیشتمانیان لە دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ، بۆ ئەوەی خەڵاتی باشترین هاندەرانی جیهان بۆ ساڵی 2025 ببەنەوە، لە ڕێگەی وێبسایتی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان دەبێت، دەنگدانیش تا 28ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
بۆچی گرنگە: بە بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست"، هاندەرانی یانەی زاخۆ دەچنە سەر نەخشەی وەرزشی جیهان و لە پاڵ باشتریینەکانی تۆپی پێ لە جیهان خەڵات دەکرێن، ئەمەش دەسکەوتێکی گرنگە بۆ ناو و ناوبانگی وەرزشی هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، سێ بەربژێری دەستنیشان کردووە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشتیرن هاندەر لە جیهان، هاندەرانی یانەی زاخۆی یەکێکن لەو سێ بەربژێرانە، بۆ بردنەوەی خەڵاتەکەش دەنگدانی ئەلیکترۆنی دەکرێت و خاوەنی زۆرترین دەنگ، خەڵاتەکە دەباتەوە.
ئەمەش بزانە: یەکێتی تۆپی پێی جیهان، ساڵانە خەڵاتی "زەبێست"، بە باشترینەکانی جیهان دەبەخشێت، ئەوانیش، باشترین یاریزان، باشترین گۆڵکار، باشترین گۆڵچی، باشترین ڕاهێنەر، باشترین پێکهاتەی تۆپی پێ، جوانترین گۆڵ، باشترین هاندەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






