
یەکێک لە شوێنەکانی کەمپەینەکەی ئاڤا بۆ هاندەرانی زاخۆ لە سلێمانی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
كاتژمێر 12ـی ئەمشەو، دەنگدان لەبەرژەوەندی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترینەكانی فیفا، كۆتایی دێت، لەماوەی دیاریكراودا هەڵمەتێكی فراوان لەسەرجەم ئاستەكان بۆ پشتیوانیكردنی زاخۆی دەلاڵ لە هەر چوار پارچەی كوردستان بەڕێوەچوو، هەرزووش ئاڤا میدیا وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی، كەمپەینی فراوانی خۆی بۆ پشتگیریی هاندەرانی زاخۆ ڕاگەیاند و لەڕێگەی پاسی گەڕۆك و هەڵدانی خێمەوە، دەیان هەزار دەنگی بۆ هاندەرانی زاخۆ كۆكردەوە.
چیرۆكی سەرەكی: دوای ئەوەی ماڵپەڕی فەرمیی فیفا لە ڕۆژی شەشی ئەم مانگە، لیسی سێ بەربژێری باشترین هاندەر لە جیهاندا بڵاوكردوە، هاندەرانی یانە سوورپۆشەكەی پردی دەلاڵ، تووشی شۆك بوون كاتێك ناوی یانەكەیان لە سێ باشترین هاندەری جیهانی تۆپی پێ بەرچاو كەوت لەپاڵ دوو هاندەری ئەرژەنتینی و ئیسپانی، لەو ڕۆژەوە بە گڕوتینەوە هەڵمەتێكی فراوانی دەنگدان لەبەرژەوەندی هاندەرانی زاخۆ لە ئاستە جیاوازەكان دەستیپێكرد.
چی ڕوویدا: ئاڤا میدیا وەکو ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی، کەمپەینی سەرخستنی یانەی زاخۆ لە دەنگدانی بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست" بۆ باشترین هاندەر لە جیهان ڕاگەیاند؛ لەماوەی کەرنەڤاڵەکە ئاڤا میدیا لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان چالاکی جۆراو جۆری ئەنجامدا و ڕۆژ بە ڕۆژ كەمپەینەكەی فراوانتر دەكرد لەپێناو هاندانی خەڵک و هاونیشتمانیان تا دەنگ بە یانەی زاخۆ بدەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئیدارەی یانەی زاخۆ كەمپەینی فراوانی بەهەردوو شێوازی ناوخۆیی و گەڕۆك لەژێر دروشمی (زاخۆ بەرەو بەجیهانبوون) ئەنجامدا؛ بۆ ئەمەش 21 خێمەی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دانا.
لێدوانی فەرمی: نەشوان كاكۆ، ڕێكخەری كەمپەینەكە، بە ئاڤای وت، لەماوەی 22 ڕۆژدا، تەنیا لەڕێگەی ئەو كەمپەینەوە، زیاتر لە 400 هەزار دەنگیان بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ كۆكردووەتەوە.
نەشوان كاكۆ ستایشی ڕۆڵی ئاڤا میدیاشی كرد كە ڕۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە پرۆسەكەدا؛ لەڕێگەی كەمپەینی پاسی گەڕۆكی ئاڤا یەكەمە، لە گەڕەك و كۆڵان و شەقامەكانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و بەڵێنی خەڵاتكردنی براوەكان بە پێدانی خەڵاتی گرانبەها، سۆزی دەیان هەزار كەسی بۆ دەنگدان لەپێناو هاندەرانی یانەی زاخۆ بەدەستهێنا.
زانیاریی زیاتر: لە خێمەکانی ئاڤا، بەشێک لە ئەستێرەکانی ئاڤا و کارمەندانی، لە پێشوازی ئەو کەسانە بوون کە بەشداری کەمپیەینەکەیان دەکرد، هاوکات تیمێکی تایبەتی دانابوو بۆ هاوکاریکردنی هاونیشتمانیان لە چۆنیەتیی دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بەشێوەی ئەلیكترۆنی. تەنیا لەڕێگەی ئەو خێمەیەی كە ئاڤا میدیا لەنزیك پردی دەلال هەڵیدابوو، لەماوەی یەك هەفتەدا 21 هەزار و 133 دەنگ بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ كۆكرایەوە.
بۆچی گرنگە: بە بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست"، هاندەرانی یانەی زاخۆ دەچنە سەر نەخشەی وەرزشی جیهان و لە پاڵ باشتریینەکانی تۆپی پێ لە جیهان خەڵات وەردەگرن كە بڕیارە مانگی یەكی ساڵی داهاتوو لە مەراسیمێكی گەورەدا، تەواوی خەڵاتەكان دابەش بكرێن، ئەمەش دەسکەوتێکی گرنگە بۆ ناو و ناوبانگی وەرزشی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکاری گەورە لە وەرزشی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات.
باكگراوند: یەکێتی تۆپی پێی جیهان 'فیفا'، ساڵانە خەڵاتی "زەبێست"، بە باشترینەکانی جیهان دەبەخشێت؛ تێیدا باشترین یاریزان، باشترین گۆڵکار، باشترین گۆڵچی، باشترین ڕاهێنەر، باشترین پێکهاتەی تۆپی پێ، جوانترین گۆڵ، باشترین هاندەر هەڵدەبژێردرێن، فیفا لە پێشبڕكێی باشترین هاندەری جیهان، هاندەرانی یانەی زاخۆی لە بەربژێرەكان داناوە، كە دەنگدەران دەتوانن لەڕێگەی دەنگدانی ئەلیكترۆنی تا كاتژمێر 11:59ـی ئەمشەو، دەنگ بە هاندەری دڵخوازی خۆیان بدەن و خاوەنی زۆرترین دەنگ، خەڵاتەكە دەباتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی ئێران لە هەولێر: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر جێگای قبوڵکردن نییە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لافاوەوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەدان کەس گیانیان لەدەستدا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی كوردستان لە كەرتی شیرەمەنی سوود لە ئەزموونی هۆڵەندا وەردەگرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕیاری ڕاگرتنی کۆچکردنی لە وڵاتانی جیهانی سێیەم دەرکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەبابیل؛ ئەو باڵندەیەی دەتوانێت ماوەی 10 مانگ بەبێ نیشتنەوە لەئاسماندا بمێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوبەی گەورەترین پارچە زیو نمایش دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
27 تشرینی دووەم

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
27 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی ئێران لە هەولێر: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر جێگای قبوڵکردن نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی كوردستان لە كەرتی شیرەمەنی سوود لە ئەزموونی هۆڵەندا وەردەگرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕیاری ڕاگرتنی کۆچکردنی لە وڵاتانی جیهانی سێیەم دەرکرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دیندار زێباری: بەئامانجگرتنی کۆرمۆر پێشێلکارییەکی زەقی مافەکانی مرۆڤە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا: عێراق پێویستی بە چاکسازیی بنەڕەتی و جەوهەری هەیە






