ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی بەشێک لە پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکان دەکات
- کوردستان
- 25 کانوونی یەکەم

چوار پێشمەرگە لەبەردەم ئاڵای کوردستان - شەدەیەک 25 هەزار دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان کە بڕیار بوو ئەمڕۆ دابەش بکرێت، بەشێک لە پێشمەرگەکانی سەر بە لیوا هاوبەشەکان لەبەردەم باڵەخانەی قایمقامیەتی چەمچەماڵ گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 25-12-2024 بڕیار بوو مووچەی بەشێک لە پێشمەرگەکانی سەر بە لیوا هاوبەشەکان دابەش بکرێت، بەڵام بەهۆی پشووەوە دابەش نەکرا، بەهۆیەوە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێشمەرگەکانی سەر بە لیوا هاوبەشەکان ئاگادار کراونەتەوە کە مووچەیان پێ دەدرێت، بەڵام بەهۆی پشووەوە دەرگای بانکەکان نەکراونەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە پێشمەرگەکان لەبەردەم قایمقامیەتی چەمچەماڵ گردببنەوە و ناڕەزایەتی دەرببڕن.
قایمقامی چەمچەماڵ ئەوەشت گوت: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان، پەیوەندیم بە بانکەکانی سلێمانی کرد، وەڵامی ئەوان ئەوە بوو کە فەرمانی کردنەوەی بانک دەبێت وەزیر و وەزارەتی دارایی بیدەن، بەڵام ئەوانیش لە پشوودان، هەر کاتێک فەرمانی کردنەوە بدەن، مووچە دابەش دەکەن، چونکە پارە لە بانک هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قەزای چەمچەماڵ تەنیا بانکی چەرمۆ و چەمچەماڵ هەن کە لە هەر بانکێک زیاتر لە 15 هەزار مووچەخۆر هەیە، هەروەها زیاتر لە شەش هەزاریان کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراو و زیندانیانی سیاسی لە قەزای چەمچەماڵ مووچە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت