
پرۆژەی دابەشکردنی ئاوی بۆگەند- کۆیە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی نەبوونی کارەبای نیشتیمانی ئەمڕۆ هەینی دابەشکردنی ئاو لە پرۆژەی بۆگەند – کۆیە دەوەستێت و ژمارەیەک گەڕەک بێ ئاو دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە 26- 12- 2024، کارەبای نیشتمانیی لە هەردوو ویستگەی وەرگری ئاوی بۆگد و وێستگەی پاڵاوتنی داوداوا بە هۆکاری کێشەی تەکنیکی لە وێستگەی کارەبای ئاشتی بڕدراوە، ئەمەش بوووەتە هۆی ئەوەی نەتوانرێت ئەمڕۆ هەینی ئاو لەو پرۆژەکەوە بۆ هاونیشتمانییان بەربدرێتەوە.
لەلایەکی دیکە: "بۆیە داوا دەکەین هاونیشتمانییان هاوکار بن لە بەکارهێنانی ئاو بەپێی پێویستی، تا ئەو کاتەی کێشەی کارەبای نیشتمانی چارەسەر دەکرێت و دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنەوەی ئاو"، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە وادەڵێت.
چارەسەرەکان: وەک لە ڕاگەیێنراوەکەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە هاتووە، لە ئێستادا تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن، بەڵام تا کێشەکە چارەسەر نەکرێت ناتوانرێت ئاو بەربدرێتەوە بۆ ئەو ماڵانەی بۆ وەرگرتنی ئاو پشت بەو پرۆژەیە دەبەستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت