پووتین لەبارەی تێکشکانی فڕۆکەکە بەفەرمی داوای لێبوردن لە ئازەربایجان دەکات
- جیهان
- 2024-12-28
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕووسیا بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی مەدەنی وڵاتی ئازەربایجان کە بووە هۆی مردنی نزیکەی 40 کەس، بەفەرمی داوای لێبووردنی لە سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد و دەڵێت: لە ئاسمانی ڕووسیا پێکراوە.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەوتنە خوارەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری مەدەنی ئازەربایجان کە ناوی ئیمبرایر 190ـە، بابەتێکی گەرمی میدیا جیهانییەکان بوو کە بەهۆیەوە نزیکەی 40 کەس لە سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەس دا، لە یەکەم ڕۆژیشەوە پەنجەی تۆمەت بۆ ڕووسیا درێژ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی کرملین ڕایگەیاند: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بە هاوتاکەی ئیلام ئەلیڤ، سەرۆکی ئازربایجانی ڕاگەیاندووە:
٠ داوای لێبورد دەکەین فڕۆکەکە لە ئاسمانی ڕووسیا پێکراوە و هاوخەمی خۆمان بۆ خێزانی قوربانییەکان دەردەبڕین.
٠ لەو کاتەی فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانی ئازربایجان هەوڵی داوە لە شاری گرۆزنی چیچان لە ڕووسیا بنیشێتەوە، پێش ئەوەی تێکبشکێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا چالاک بووە.
٠ لەو کاتەدا، شاری گرۆزنی و چەند شارێکی دیکەی ناوچەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا هێرشیان کراوەتە سەر و سیستەمی بەرگریی ڕووسیاش وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پەیوەندییەکەدا پووتین باسی نەکردووە کە فڕۆکەکەی ئازربایجان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ڕووسیاوە کرابێتە ئامانج.
بۆچوونی بەرامبەر: سەرۆکایەتیی ئازربایجان ڕایگەیاند: ئیلام ئەلیڤ لە پەیوەندییەکەیدا دووپاتی کردووەتەوە کە فڕۆکەکە لەو کاتەی لە ئاسمانی ڕووسیادا بووە، لەلایەن تەنێک لە دەرەوەی ڕووسیا کراوەتە ئامانج و کۆنترۆڵی لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە: کایا کالاس، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند، داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی خێرا و سەربەخۆ لەسەر ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی دەکەن.
باکگراوەند: پێشتر جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی و سوپای ئەمریکا، ڕووسیایان بەتۆمەتی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەن تۆمەتبار کرد، بەڵام تا ئێستا ڕووسیا بەفەرمی دانی بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی یەک دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- جیهان
- 27 کانوونی دووەم
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا






