
کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە پرۆژەیەک، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکات و کەرتی پیشەسازی لە پلەی یەکەم دێت. بۆ ئەمساڵیش یەک ملیار دۆلار بۆ کەرتی پیشەسازی تەرخانکراوە.
وێنە گەورەکە: لە کۆی 10 سێکتەری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، کەرتی پیشەسازی لە ساڵی 2024 دا زۆرترین پارەی بۆ تەرخانکراوە، هاوکات لە وەرگرتنی مۆڵەت بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان بە پرۆژەکان لە پلەی یەکەم دێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەمساڵدا کەرتی پیشەسازی بەرەوپێشچوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و 51 مۆڵەتی وەبەرهێنان بە کەرتەکە دراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرمایەی پرۆژە پیشەسازییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ، یەک ملیار و 98 ملیۆن و 470 هەزار و 566 دۆلار بووە، هاوکات لەسەر ڕووبەری چوار هەزار و 404 دۆنم زەوی مۆڵەتیان پێدراوە.
بۆچی گرنگە: جگە لە ڕەخساندنی هەزاران هەلی کار بۆ کرێکارانی ناوخۆ، کەرتی پیشەسازیی کاریگەریی بەرچاوی لەسەر پێشخستنی هەرێمی کوردستان دەبێت وەک ناوەندێکی بازرگانی جیهانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کاتژمێرێک دەوام لە قوتابخانەکان دەوەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کاتژمێرێک دەوام لە قوتابخانەکان دەوەستێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی کۆتایی بە ئەرکی حەمەسوور دووشیوانی هێنا لە بادینان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د.لەتیف ڕەشید دەستی بە جووڵە کردووە بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆککۆمار






