شەقامێکی دووساید لەنێوان جەلەولا و کفری و خورماتوو دروست دەکرێت
- کوردستان
- 29 کانوونی یەکەم

دووسایدی کەلار - کفری، وێنە: krg
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، شەقامێکی دووساید لە نێوان جەلەولا و کفری و خوورماتوو دروست دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی خراپی ڕێگای نێوان کفری – خورماتوو ساڵانە چەندین ڕووداوی هاتووچۆ لەو ڕێگایە ڕوودەدات و چەندین هاووڵاتی بوونەتە قوربانی، هەریەکە لە پارێزگای سەڵاحەددین و دیالە چەند جارێک باسیان لە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە کردووە گرفتیان بۆ دروستبووە.
لێدوانی فەرمی: سائیب عەلی، قائیمقامی خورماتوو، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: محەممەد شیاع سووانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دروستکردنی پڕۆژەی دووسایدی لە ناحیەی جەلەولا تاوەکو خورماتوو داوە، کە بەسێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: قۆناغی یەکەم دوو سایدەکە جەلەولا - کارێزە کە بە برایم سەمین ناسراوە، قۆناغی دووەم کارێز - کفرییە، قۆناغی سێیەم کفری - خورماتوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا تەنیا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو کراوە، دوو قۆناغی ماوە، بەڵام کارکردن تێدا خاوە، قائیمقامی کفرە دەڵێت 'چەندین جار سەردانی بەغدامان کرد، بۆ ئەوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە خێراتر بکرێت، ئەمەش بەدەستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراقە، هەرچەندە بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی وەزارەتەکەمان کرد، بەڵام وەزیری ئاوەدان کردنەوەمان نەدی، وتیان کۆبوونەوەی بۆ دروست بووە و ڕۆشتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: 157 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تەرخان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەندازیارێکی عەرەب لە بازیان هەفتەیەکە بێسەروشوێنە






