
ئەسما ئەسەد- هاوسەری بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی لە زاری سەرچاوەکانی حکومەتی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئەسما ئەسەد- هاوسەری بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا چیتر ناتوانێت بچێتەوە وڵاتەکەی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دۆخی تەندروستی ئەسما ئەسەد، بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنەوە بەرەو خراپتر دەڕوات و ئەگەری مانەوەی لە ژیاندا 50%ـە، بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی پاسپۆرتەکەشیەوە ناتوانێت بچێتە بەریتانیا.
لێدوانی فەرمی: ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند: حکومەتی بەریتانیا ڕێگە بە گەڕانەوەی هاوسەرەکەی ئەسەد نادات بۆ وڵاتەکەی، چونکە ئەسما ئەسەد بەڵگەی پێویستی نییە بۆ هاتنە ناوەوەی بەریتانیا، ناکرێت تەنیا بەهۆکاری تەندروستی ڕێگەی پێبدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، بەهۆی ئەو سزایانەی کە لە ماوەی سەرۆکایەتی ئەسەد بەسەر ئەسما دا سەپێنراون ڕێگە نادەن بگەڕێتەوە وڵاتەکەی هەرچەندە رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی هەیە.
باکگراوند: ئەسما ئەسەد، لە مانگی ئایار ڕابردوو تووشی جۆرێکی سەختی شێرپەنجەی خوێن بووە کە کاریگەری لەسەر مۆخی ئێسک هەیە، ئەسما ئەسەد پێشتر لە ساڵی 2019 دوای ساڵێک لە چارەسەر وەرگرتنی شێرپەنجەی مەمک چاکبوونەوەی لە نەخۆشییەکە ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە






