کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە

شەیری بکە لە:
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە

یەکێک لە مووشەکەکانی کۆریای باکوور

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کۆریای باکوور ساڵانە ماددەی ئەتۆمی پێویست بۆ دروستکردنی 10 تا 20 بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم دەهێنێت و ئەو هۆشداری دا لەوەی کە ئەم خواستە ئەتۆمییەی پیۆنگیانگ دەبێتە مەترسییەکی جیهانی.

 

لێدوانی فەرمی: لی جای میۆنگ، سەرۆکی کۆریای باشوور گوتی: جگە لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی، باکوور بەردەوامە لە باشترکردنی تەکنەلۆژیای مووشەکە کیشوەربڕەکانی کە ئامانج لێی لێدانی خاکی ئەمریکایە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لی، کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە دەستبەکار بووە، پێچەوانەی سەرۆکەکانی پێش خۆی، سیاسەتێکی نەرمتر و دیالۆگی بێ پێش مەرجی لەبەرامبەر کۆریای باکوور گرتووەتە بەر و پێی وایە پێویستە "هەڵوێستێکی پراگماتیکانە" بەرامبەر دۆسیەی ئەتۆمی باکوور هەبێت و "شێوازی ترەمپ" لە پەیوەندیکردن لەگەڵ پیۆنگیانگ دەکرێت سوودی هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ