ترەمپ لە داڤۆس: توانیومە هەشت جەنگ لە جیهاندا بوەستێنم و شایەنی چەندین خەڵاتی نۆبڵم

شەیری بکە لە:
ترەمپ لە داڤۆس: توانیومە هەشت جەنگ لە جیهاندا بوەستێنم و شایەنی چەندین خەڵاتی نۆبڵم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندیی ئابووریی داڤۆس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، دوای ساڵێک لە دەستبەکاربوونم، ئابووری ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاوە زیادیکردووە و هیچ ساڵێکی ئەمریکا وەک ئەمساڵ گەشەی بەخۆیەوە نەبینییوە.

چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە سێ هەزار سەرکردە لە 130 وڵاتەوە لە کۆڕبەندیی ئابووری داڤۆس کۆبوونەتەوە، کە تێیدا 65 سەرۆک دەوڵەت و حکومەت و 400 کەسایەتیی باڵای سیاسیی ئامادەن. هاوکات نزیکەی 850 لە بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکان و خاوەن کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بەشدارن تاوەکو گفتوگۆ لەسەر داهاتووی ئابووریی و گۆڕانکارییە خێراکانی جیهان بکەن.

پەیامی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وامانکرد وڵاتەکەمان دەوڵەمەند بێت و لەسەر ئاستی جیهان ببێتە وڵاتێکی گرنگ، ئەو خەرجیانەمان ڕاگرت کە جۆ بایدن بڕیاریدا بوو بکرێن و هیچ سوودێکیان نەبوو و کاری باشمان کردووە و توانیمان یەک تریلیۆن دۆلار بۆ ئەمریکا بگەڕێنینەوە.

٠ ئەگەر ئەو سیاسەتەی ئێمە گرتمانە بەر ئەوروپاش بیگرنەبەر وڵاتەکانتان گەشە دەکات، بەڵام وڵاتانی ئەوروپا بە ئاراستەیەکی باشدا ناڕۆن، سەرنج خستنە سەر وزەی پاک و کۆچبەری بە کۆمەڵ زیان بە ئەوروپا دەگەیەنن.

٠ لەسەرەتاوە دژایەتی سیاسەتەکانم دەکران، بەڵام ئێستا کە دەرئەنجامی کارەکانم دەرکەوتوون ئەو کەسانە پشتگیری هەنگاوەکانم دەکەن و نرخی پێداویستییەکانمان دابەزاند.

٠ ئەمریکا مەکینەی ئابووری جیهانە و توانیمان نرخی نەوت دابەزێنین.

٠ بۆیە هێرشمان کردە سەر ڤەنزوێلا بۆ ئەوە بوو کە لەگەڵمان دابنیشن و تەنیا لە یەک هەفتەدا 50 میلۆن بەرمیل نەوتمان لە ڤەنزوێلا دەستکەوتووە، کۆمپانیا گەورەکان ئامادەن لەو وڵاتە وەبەرهێنان بکەن.

٠ لە بواری ژیری دەستکرد بە رێژەیەکی زۆر لە پێش وڵاتانی جیهانەوەین و تەنانەت پێش چینەوەین و لە بواری وزەش لەو وڵاتە زیاتر گەشەمان کردووە.

٠ دەمانەوێت ئەوروپا گەورەترین سەرچاوەی وزە بێت بۆ جیهان.

٠ ڕێزم هەیە بۆ خەڵکی دانیمارک و گرینلاند و ناتۆ دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و پارێزگاری لە خاکەکەی بکات و تائێستا نەیانتوانیوە بەرگری لە گرینلاند بکەن، ئێمە هێزمان ناردووە تا بیپارێزین و شەڕمان کردووە تاوەکو ئەو وڵاتە جوانە پارێزراو بێت، کارێکی هەڵەمان کرد کە دوای شەڕ گرینلاندمان گەڕاندەوە بۆ دانیمارک نەدەبوو وابکەین.

٠ دەمانەوێت سیستمێكی بەرگری لە گرینلاند دابنێین و شوێنێکی ستراتیژییە کە کەوتووەتە نێوان ئەمریکا، ڕووسیا  و چین، کاری زۆر دەکەین بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیە بپارێزین، چونکە شوێنێکی گرنگە بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و ئەگەر ئەوە نەکەین ناتوانین بە پێی پێویست بەهێز بین.

٠ توانیومە هەشت جەنگ لە جیهاندا بوەستێنم و شایەنی چەندین خەڵاتی نۆبڵم، ڤلادیمێر پووتین پەیوەندی پێوەکردم و پێی وتم، چۆن توانیت شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بوەستێنیت.

٠ من هێزێکی باوەڕپێنەکراوم هەیە لە جیهاندا و ناتۆش هێزێکی لەو جۆرەی نییە. پارەیەکی زۆرم دا بە ناتۆ بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، بەڵام داوای منیان لەسەر گرینلاند ڕەتکردەوە کە تەنیا ناوچەیەکی بەستووە.

٠ کەسانێکی زۆر لە ئۆکرانیا دەکوژرێن بەجۆرێک بە هەزاران کەس دەکوژرێن و هەوڵمانداوە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەکە کەمبکەینەوە و پێویستە ئەو شەڕە ڕابگرم کە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا هەیە، من هاوکاری هەموویان دەکەم.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ