
لەدایکبوونی منداڵی تازە لە هیندستان، وێنە: sanyuresearch
ئاڤا نیوز
هاوکات لەگەڵ ئەوەی وڵاتەکە لە کێبڕکێدایە لەگەڵ چین لە زۆری ژمارەی دانیشتووان، بەڵام حکومەتی هیندستان داوای منداڵ خستنەوەی زیاتر لە هاوسەران دەکات.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی دواین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی 2024 ژمارەی دانیشتووانی هیندستان گەیشتووەتە یەک ملیار و 450 ملیۆن کەس، بەم ژمارەیەش پێش وڵاتی چین کەوتووەتەوە کە ژمارەی دانیشتووانی یەک ملیار و 419 و 321 هەزار کەسە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرکردەکانی هەردوو ویلایەتی باشووری هیندستان 'ئاندرە پرادێش و تامیل نادو' لەم دواییانەدا داوای زیادکردنی ژمارەی منداڵیان لە خێزانەکان کردووە، نیگەرانن لە کەمی ڕێژەی منداڵبوون و پیربوونی دانیشتووان، تەنانەت ویلایەتی ئاندرە پرادێش بیر لەوە دەکاتەوە کە هاندان پێشکەش بە خێزانەکان بکات بە ئامانجی وەچە خستنەوەی زیاتر.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان UNFPA، زیاتر لە 40%ی دانیشتووانی هیندستان لە شەستەکانی تەمەنیاندان کە بە ڕێژەیەکی بەرز هەژمار دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆی 29 ویلایەت و ناوچەی هیندستان، لە 17 ویلایەت ڕێژەی منداڵبوون بۆ خوار "ئاستی جێگرەوە" دابەزیوە. ئاستی جێگرەوە ئەو ئاستەیە کە ژمارەی لەدایکبوون زیاتر بێت لە ئاستی مردن، بۆ ئەوەی ژمارەی دانیشتووان بە جێگری بمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: لەبارەی گرینلاند ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەوروپا دەکەین
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بارەگای سەرەکی لە ئەمریکا دادەخات
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 31 کانوونی دووەم
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە





