ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی: دوای سەری ساڵ کۆبوونەوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت چڕ دەبنەوە
- کوردستان
- 31 کانوونی یەکەم

پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەكرێت دوای سەری ساڵ هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خێراتر بكرێن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیش لەمبارەیەوە دەڵێت، "دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت کابینەی نوێ زوو پێکبهێنرێت".
وێنە گەورەكە: بۆ پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەتی هەرێمی كوردستان لایەنە سیاسییەكان دەستیان بە گفتوگۆ كردووە و پارتی و یەكێتیش وەك دوو لایەنی سەرەكیی پێكهێنانی كابینەكە چەند كۆبوونەوەیەكیان كردووە، بەڵام هاتنی سەری ساڵ كۆبوونەوەكانی سست كردووە و چاوەڕوان دەكرێت دوای سەری ساڵ هەنگاوەكان خێراتر بن.
لێدوانی فەرمی: پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای سەری ساڵی نوێ گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی 10 چڕتر دەبنەوە، کۆبوونەوەکانی پێشتریش ئەرێنی بوون و گفتوگۆی باش کراوە، بۆیە لە کۆبوونەوەی داهاتوو دێنە سەر وردەکارییەکان و دەست بە هەنگاوی کردەیی دەکرێت.
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی گوتیشی: دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بکرێت، پێویستە کورد ناو ماڵی خۆی کۆبکاتەوە و لایەنە سیاسییەکان بە پڕۆژەی نیشتمانیی و هەڵوێستی هاوبەش بێنە پێش، بۆ ئەوەی لەو ئاڵانگاری و ڕووداوانەی دێنە پێش پێکەوەبن و بتوانن داکۆکی لە مافی خەڵک بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ئەو گۆڕانکارییانەی لە سووریا و ناوچەکە ڕوویانداوە، بۆ ساڵی داهاتوو بێگومان ڕەنگدانەوەی لەسەر دۆخی عێراق دەبێت". پۆڵا سیروان تاڵەبانی وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
3 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات