
ژمارەیەک گەشتیار لە چیای کۆڕەک - وێنەی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئەو داتایانەی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لە پشووی سەری ساڵدا زیاتر لە 63 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 4-1-2025، پارێزگای هەولێر ئاماری هاتنی گەشتیاران و ڕووداوەکانی هاتووچۆ و تاوانەکان و جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانەکانیانی لە سەری ساڵدا ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: هەموو بەرنامە و پلانەکانیان کە بۆ ئارامی و ئاسایشی شار و پاراستنی سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان بۆ سەری ساڵ دانرابوون بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کران.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئامارەکان هاتنی گەشتیار و ڕووداوەکان لە ڕۆژانی 25-12-2024، تاوەکو 1-1-2025 بەم جۆرەی خوارەوە بووە:
- ژمارەی ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتە نێو سنووری پارێزگای هەولێر 63 هەزار و 411 گەشتیار بوون.
- بەهۆی پابەند نەبوون بە یاساکان و خێرا لێخوڕینەوە 26 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە، یەک کەس گیانی لەدەست داوە و 14 کەسی دیکەش برینداربوون.
- 135 حاڵەت و تاوانی جۆراو جۆر ئەنجامدراوە، 129 حاڵەت و تاوان ئاشکراکراون و تاوانبار و ئەنجامدەرانیان دەستگیر کراون، شەش تاوانیان لە لێکۆڵینەوەدان.
- 12 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، کە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون.
- 16 هەزار و 100 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە گشتییەکانیان کردووە، 225 نەشتەرگەری گەورە و 533 نەشتەرگەری بچووک ئەنجامدراوە. هاوکات 865 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونیان کردووە و 414 منداڵ لەدایکبوون، هەزار و 263 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی و سەنتەری ئاواتیان کردووە و چارەسەریان وەرگرتووە، چوار هەزار و 221 هاووڵاتی سەردانی سەنتەری دڵ بۆ وەرگرتنی چارەسەریان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






