ئاڤا نیوز
ئەو هاووڵاتیانەی زەویان لە ناوچەی ئەردەڵان کڕیوە، داوا دەکەن بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاپۆکردنی زەوی سندوقی بیانگرێتەوە، پارێزگاری هەولێریش لەمبارەیەوە دەڵێت 'نووسراومان لەسەر ئەو کێشەیە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە'.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2014 ژمارەیەک هاووڵاتی 450 زەویان لە کەسێک بەناوی ئەردەڵان قادر ئاغا کڕیووە، شوێنەکەش گەڕەکە و نەخشەی ئەندازەیی بۆ دانراوە و دەکەوێتە پشت گەنجان ستی، نزیک بەحرکە، وەک خۆیان دەڵێن ئەو کاتە قایمقامی هەولێر و بەڕێوەبەری ناحییەی بەحرکە چاوپۆشییان لە فرۆشتنی زەوییەکان کردووە، بۆیە ئەمان کڕیویانە، بەڵام پارێزگاری هەولێر بڕیاری تاپۆکردنی ئەو زەویانەی ڕاگرتووە، "بۆیە لە ئاڤاوە داوای چارەسەرکردنی کێشەکەمان دەکەین".
لێدوانە فەرمییەکان:
- ئازاد کەریم، نوێنەری ئەو کەسانەی زەویان کڕیوە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: زەوییەکانی گەڕەکی ئەردەڵان 150 بۆ 200 مەترین، هەر هاووڵاتییەک بە دوو بۆ 3 دەفتەر دۆلار کڕیویەتی، 150 خانوو تێدا دروست کراوە، ڕێگەپێدراو بوو کابرا بە ئاشکرا گوتی وەرن خانووی تێدا دروست بکەن، بۆیە کڕیمان.
ئازاد کەریم ئەوەشی گوت: "داوا لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەین، ئەم کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکات و بڕیاری تاپۆکردن بۆ زەوییەکانی ئێمەش جێبەجێ بکرێت، چونکە ئەو خەڵکەی زەوییان کڕیوە و فەقیر و هەژارن".
- مەموند عەبدولوەهاب، بەڕێوەبەری شارەوانی بەحرکە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو زەوییانە دەرەوەی سنووری شارەوانیی ئێمەیە و تاپۆی زەوی سندوقی نایگرێتەوە و خانووەکان لە یەک دوورن، لەلایەن پارێزگاریشەوە ئەو شوێنە ڕاگیراوە و نازانم هۆکارەکەی چییە.
- ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نووسراومان لەسەر ئەو کێشەیە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی؛ کەسێک بەناوی ئەردەڵان قۆڵی خەڵکی بڕیوە، چووە زەوی کشتوکاڵی بە خەڵکی فرۆشتووە، گەڕەک شەخس دروستی ناکات، بەڵکو حکومەت دروستی دەکات، بۆیە بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان ئەو خەڵکە دەتوانن سکاڵا لەو کەسە بکەن کە زەویەکەی پێفرۆشتوون، بۆ ئەوەی مافی خۆیان وەربگرنەوە، چونکە ئەو شوێنە نابێت بە گەڕەک و تاپۆی سندوقی نایگرێتەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەشەوە: ئەردەڵان قادر، ئەو کەسەی زەوییەکانی بەو خەڵکە فرۆشتووە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەڵەیەکم کرد و ئەو زەوییانەم کڕی و بە پارچە فرۆشتم، هەرچەندە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەی ئەو کاتەش قسەیان نەکرد و خۆشیان لە شوێنی دیکە هەمان کاریان دەکرد، بەڵام لەسەر ئەم بابەتە لێپێچینەوەی یاسایی و پێبژاردنم پێکرا و بەڵێننامەم پێپڕكرایەوە، ئێستا من هیچ مافم بەسەر ئەو زەوییانە نییە و پارەی خۆم وەرگرتووە، بەڵام بڕیاری زەوی سندوقی کە پارێزگاری هەولێر بۆ زەوییەکانی ئەم گەڕەکە ڕایگرتووە، کردوویەتی بە عوقدەی شەخسی.
ئەردەڵان قادر دەڵێت: ئەگەر خاوەنی زەوییەکان بیانەوێ پارەکانیان بۆ بگێڕمەوە کێشەم نییە و بۆیان دەگەڕێنمەوە، بەڵام ئەوان دەیانەوێ ببنە خاوەنی خانووی خۆیان و مافی خۆیانە بڕیارەکەیان بۆ جێبەجێ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە سەردەمی لیژنەی چاکسازی سەرۆک لە ساڵانی 2016 و 2017، کارەکانی زەوییەکانی ئەردەڵان ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار






