تێچووی ساڵانەی پاسەوانیی دوو بەرپرسی پێشووی ئەمریکا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران 12 ملیۆن دۆلارە
- جیهان
- 2024-02-29

بارەگای سەرەکیی دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی لە ویلایەتی ڤێرجینیا - وێنە: نیویۆرک تایمز
ئاڤا نیوز
دوو بەرپرسی پێشووی ئەمریکا کە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی کاریان کردووە، دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەشیان هەر پێویستییان بە پارێزگاریکردن هەیە. بەگوێرەی چەند بەڵگەنامەیەک کە دەست سی بی ئێس-ـی ئەمریکی کەوتوون، هێشتا هەڕەشە لە سەر هەر یەکە لە جۆن بۆڵتۆن و ڕۆبێرت ئۆبراین هەیە؛ بۆیە پاسەوانی دەکرێن و تێچووی ساڵانەی ئەم پاسەوانییە بە 12 ملیۆن و 280 هەزار و 324 دۆلار مەزەندە کراوە.
پاسەوانیکردنی ئەو دوو بەرپرسە بەشێوەی 24 کاتژمێرییە
بەگوێرەی سی بی ئێس، ئەم تێچووانە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لە شێوەی ڕاپۆرت ڕەوانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کراون. ئاماژە بەوەش دراوە کە بەشی سەرەکیی هەڕەشەکان لە ئێرانەوەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ناو ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە ناوی ئێران نەکراوە.
پاسەوانیی ئەم دوو بەرپرسەی پێشووی ئەمریکا بە شێوەی 24 کاتژمێرییە و هەموو شوێنەکانی وەک ماڵ و ئۆفیس و گەشتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیان دەگرێتەوە.
ئێران دەیەوێت تۆڵەی قاسم سولەیمانی بکاتەوە
سەبارەت بە جۆن بۆڵتۆن، کاتێک کە کۆشکی سپی بەجێهێشت، لەژێر پاسەوانییدا نەبوو، بەڵام لە دیسەمبەری 2021ـەوە، کاتێک کە ئاشکرا بوو کە ئێران دەیەوێت زیانی پێ بگەیەنێت، خرایە ژێر چاودێری و پاسەوانییەوە، بەڵام سەبارەت بە ئۆبراین، هەر لەگەڵ ئەوەدا کە کۆشکی سپی بەجێهێشت، ترەمپ فەرمانی پارێزگاریکردنی بۆ دەرکرد.
بە گوێرەی میدیاکە، ئێران هەوڵی داوە ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا بکاتە ئامانج کە لە کوشتنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزەکانی سوپای قودسدا دەستیان هەبووە. جگە لەو دوو بەرپسە، ئاماژە بە چەند ناوێکی دیکە دراوە، وەک: مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوە، مارک ئێسپەر، وەزیری پێشووی بەرگری، جەنەڕاڵ کێنێز مەکێنزی و برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ئێران. سەبارەت بەو وڵاتانەشی کە جگە لە ئێران دەتوانن ببنە هەڕەشە بۆ گیان و سەلامەتیی بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژە بە ناوی ڕووسیا و چین دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لە یادی ئەنفالی بارزانییەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند ئاراستەی مێدڤێدێڤ دەکات؛ ''ئاگاداری قسەکانت بە''
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا گەورەترین پاکێجی سزاکانی دژی ئێران ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ حەماس بە دزینی هاوکارییەکان تۆمەتبار دەکات