ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ نەبەستانی مووچەی ڕزگاربووانی ئەنفال لە هەڵەبجە دەکات و نوێنەری ڕزگاربوانی ئەنفال لە هەڵەبجە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە 2014 بە بیانووی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش مووچەی هەزار ڕزگاربووەکەی ئەنفال نەبەستراوە.
وێنە گەورەکە: هەزار و 248 ڕزگاربووی ئەنفال لە پارێزگای هەڵەبجە هەیە، تاوەکو ئێستا تەنیا 248 کەسیان مووچەی مانگانەی 250 هەزار دینار وەردەگرن، هەروەها 621 ڕزگاربووش تاوەکو ئیستا زەویان پێنەدراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: شێرزاد ستار، نوێنەری ڕزگاربوانی ئەنفال لە هەڵەبجە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە 2014 بە بیانووی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش مووچەی هەزار ڕزگاربووەکەی ئەنفال نەبەسترا، لەم دوایەدا سەردانی وەزارەتەکانی دارایی و کاروباری شەهیدان و ئەنفال و ئەنجوومەنی وەزیرانمان کرد، هەموو نووسراوێک لەوبارەیەوە کرا و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی کرد، پێیان وتین ناوەکان تێکەڵی زیندانیانی سیاسیی کراوە و لە 1-1-2025 مووچەکان دەبەسترێن، تاوەکو ئێستا دەنگیان نییە.
سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕزگاربوانی ئەنفال وەکو زیندانیانی سیاسی وەجبەن، وەجبەکانی نۆ تاوەکو 15سەرجەم ڕێکارەکانیان لە وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە تەواو کراوە، بۆ ئەوەی ساڵی 2025 لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە بودجە تەخسیسیان بۆ بکرێت و مووچەیان بۆ دیاری بکرێت، ئێمەش چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی و ئابوورین.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: نووسراوەکە ئاراستەی بەغدا کراوە، ئەم نووسراوە و ئەوانی دیکەش نوێنەرەکەمان لە کاتی گفتوگۆی هەموارکردنەوەی بودجە کار بۆ جێگیرکردنیان دەکات.
ئەوەش بزانە: سەربەست مەولود، بەرپرسی بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، نووسراوەکەیانم کردووە بە نووسراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.
لە ڕۆژی 23-10-2024 ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامیان دامەوە، کە ڕەزامەندن بە گۆڕینی 220 ناو، نووسراوەکە گشتاندنی بۆ شارەوانییەکان پێکراوە تاوەکو کاری لەسەر بکەن.
سەربەست مەولود، گوتیشی: دیارە ئەم بەباتە تێكەڵ کراوە، ئەو نووسراوەی بە 621 کەسەکە دراوە، لەگەڵ نووسراوێکی دیکە تێكەڵ کراوە، ئێمە لیژنەیەکمان هەیە، کە بەرپرسی ئیدارییەکان سەرپەرەشتی دەکەن و شارەوانییەکان تێیدا ئەندامن، پێویستە سەردانی ئەم لیژنەیە بکەن، دواتر بابەتەکەیان ئاراستەی ئێمە دەکرێت و بەدواداچوونی بۆ کێشەکەیان دەکەین تاوەکو چارەسەر بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
چیا محەممەد "پێشمەرگە بم یان شەڕڤان"ی بڵاوکردەوە
- ژینگە
- 55 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە نیوەی زەوییە بەپیتەکانی بۆ کشتوکاڵ بەکارناهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندەران لە فەڕەنساوە داوای پاراستی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی پارەدانی بەشە خۆراکی مانگانە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت






