
وێنەیەکی پارێزگای دهۆک لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2024دا لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک، تەنیا لەنێو سەنتەری ئهو شاره، 139 پرۆژە جێبەجێکراون و ڕەزامەندیيان بۆ وەرگیراوە، ئەمساڵیش چەندین پرۆژەی دیکەی ستراتیجی جێبەجیدەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی شارەوانی، ئەو پرۆژانەی ڕەزامەندیان لەسەر دراوە، 71 پرۆژەن بە گوژمەی 164 ملیار و 518 ملیۆن دینار، ئەو پرۆژانەی جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێکردان، 68 پرۆژەن بە گوژمەی 183 ملیار و 884 ملیۆن دینار، ئەو پرۆژانەی ڕەزامەندیان هەیە 14 پرۆژەیان لەسەر بوودجەی پارێزگا و 27 پرۆژەیان لەسەر داهاتی شارەوانیی دهۆکن، 28 پرۆژەش لەسەر پێشینەی بەردەوام جێبەجێدەکرێن.
زانیاریی زیاتر: ئەو پرۆژانەی جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، حەوت پرۆژەیان لەسەر بوودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن، 12 پرۆژەیان لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک و 47 پرۆژەشیان لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆکە کراون.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای راگەیاند: 36 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 375 ملیۆن و 854 هەزار و 428 دۆلار لە سێکتەرە جیاوازەکانەوە مۆڵەتیان وەرگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: د.هەڤال سدیق، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: چەند پرۆژەیەکی نوێ لە دهۆک و دەوروبەری جێبەجێدەکرێن، لەوانە دروستکردنی گۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون کە یەکەمجارە خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانە، قوتابخانە، پەیمانگە و چەند کەرتێکی دیکە لەخۆدەگرێت، هاوکات ناوچەیەکی پیشەسازیی لە بەردەڕەش دروست دەکرێت، لە ئاکرێ، ئامێدی و شێخان-یش چەند پرۆژەیەکی پێویست جێبەجێدەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دەروازەی یەعروبییە لەگەڵ عێراق دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە






