
دوایین کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکووک. وێنە: میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە دوو مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، تاوەکو ئێستا لایەنە براوەکان بۆ دیاریکردنی پارێزگار نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن. پێشتر کۆبوونەوەیەک کراوە بەڵام هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نەدرا.
بۆچی گرنگە؟ کەرکووک لە سێ نەتەوەی جیاواز پێکدێت و دۆخێکی تایبەتی ھەیە؛ هەموو لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن پۆستی پارێزگاری شارەکە بە مافی خۆیان دەزانن، ئەمەش ئاستەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک دروست کردووە و ڕەنگە بەم کۆبوونەوەیە بگەنە ڕێککەوتن.
لێدوانی فەرمی: "یەك شەممەی داهاتوو لایەنە براوەكانی كەركووک بۆ پێشكەشەكردنی كارنامەكانی خۆیان تایبەت بە کەرکووک، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كۆدەبنەوە". حەسەن مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی تایبەتی ئاڤا نیوز: کورد داوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکات و بە مافی خۆی دەزانی، هاوکات توركمانەكان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە پۆستی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا، لەنێوان کورد، عەرەب و تورکمان ساڵانە دەستاودەست بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەسەر سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەدات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی داوای دیاریکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و نیشتەجێبوون دەدات





