لایەنە سیاسییەکانی تورکمان دژایەتی خۆیان بۆ "گرووپێکی ڕەگەزپەرستی تورک" ڕادەگەیێنن
- کوردستان
- 2024-02-29

دیمەنێک دوای دامرکانەوەی ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حیزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکمان، ڕاگەیێنراوێک لەبارەی سووتانی لەنگەی هەولێر و لەئەستۆگرتنی ڕووداوەکە لەلایەن گرووپێکی تورک بڵاودەکەنەوە و، دژایەتی خۆیان بۆ گرووپەکە ڕادەگەیێنن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کە زیانێکی ماددی زۆر بە کاسبکاران و دووکاندارانی بازاڕەکە گەیاند، گرووپێکی ڕەگەزپەرستی تورک بە ناوی "تەشکیلاتی عەهدی میللی تورک" بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی ڕووداوەکەیان لەئەستۆگرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکمان دژایەتی خۆیان بۆ هەر گرووپێک ڕادەگەیێنین کە بیانەوێ ئارامی و ئاسایشی هەولێر بکەنە ژێر پرسیارەوە و هەوڵ بۆ تێکدانی بدەن و ڕووداوی نەخوازراو و پشێوی بنێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: داواکارن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونی پێویست بکەن، هۆکاری سەرەکی ڕووداوی ئاگرەکە بۆ خەڵک ئاشكرا بکەن و ڕێگەنەدەن هیچ دەستێک ئاسایشی شاری هەولێر تێک بدات. داواکاریشن زیانلێکەوتوان قەرەبوو بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ





