نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئەرمینیا پەیوەندییە ئابوورییەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 2024-02-29

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ڤاهگن خاچاتوریان، سەرچاوە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەرمینیا لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییە ئابوورییەکان و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە پیرمام، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا پەیوهندییهكانی ئەرمینیا لهگهڵ عێراق و ههرێمی كوردستان بهتایبهتی له بواری ئابووری تاوتوێكراون. لەبارەى دۆخی عێراق و ههرێمی كوردستان و ڕهوشی پێكهاتهكانیش بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا باس له دهرفهتهكانی برهودان به پەیوهندییهكانی ئەرمینیا لهگهڵ عێراق و ههرێمی كوردستان کراوە، هەردوولا تیشكیان خستووەتە سهر دهرفهتی گهشتی ڕاستهوخۆی ئاسمانیی نێوان ئهرمهنستان و عێراق به ههرێمی كوردستانهوه.
بۆچی گرنگە: نزیکەی سێ هەزار ئەرمەنی لە باشووری کوردستان دەژین، هاوکات هەزاران کوردیش لە ئەرمەنستان دەژین. ئەرمینیا کونسوڵخانەی لە هەولێر هەیە و لەڕێگەی ئەو دامەزراوەیەوە لەڕووی ئابووری و گەشتیاری و خوێندنەوە پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردستان دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
8 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە وڵاتی سعودییە کۆچی دوایی کرد




