
دیمەنێک لە گردبوونەوەی قوتابیان لە دهۆک، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیاری داخستنی نوێنەراتییەکانی عێراق لە بوارەکانی تەندروستی و پەروەردە لە هەرێمی کوردستان، ئاوارەکانی نیگەران کردووە و بەم هۆکارە لە دهۆک گردبوونەوەیەک کرا.
بۆچی گرنگە: بوونی ئەو نوێنەرایەتیانە لە هەرێمی کوردستان هۆکارێک بوو بۆ دابینکردنی بەشێکی پێداویستییە تەندروستی و پەروەردەییەکان بۆ ئاوارەکان.
لێدوانی فەرمی: نەسر دهۆکی، بەرپرسی نوێنەرایەتیی پەروەردەی عێراق لە دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت، کەسوکاری قوتابیان و مامۆستایانی خوێندنی عەرەبی لە دهۆک دژ بە بڕیاری حکومەتی عێراق لەبارەی داخستنی قوتابخانەکانی زمانی عەرەبی لە بەردەم نوێنەرایەتی پەروەردەی عێراق لەو پارێزگایە گردبوونەوە.
لەلایەکی دیکەوە: نەبراس عەبدوڵا، مامۆستای خوێندنی زمانی عەرەبی بە ئاڤا نیوزی گوت، بڕیارەکە هەڵەیە، لەکاتێکدا هێشتا کەیسی ئاوارەکان دانەخراوە و خەڵک نەگەڕاوەتەوە شوێنەکانیان، ئەمەش کاریگەری زۆری دەبێت لەسەریان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هێرشی داعش لە ساڵی 2014، ناوەندەکانی خوێندنی عەرەبی بۆ ئاوارەکانی پارێزگاکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان کرانەوە، ئێستاش حکومەتی عێراق بڕیاری داوە، تاوەکو کۆتایی مانگی تەممووزی ئەمساڵ نوێنەرایەتییەکانی خۆی لە کەرتی پەروەردە و تەندروستی دابخات.
ژمارەکان وا دەڵێن: تەنها لە پارێزگای دهۆک 136 قوتابخانە و 46 هەزار و 995 قوتابی خوێندی عەرەبی هەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکردەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان تاوتوێی قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان