
دیمەنێکی سەنتەری شاری دهۆک، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە سنووری پارێزگای دهۆک رۆژانە زیاتر لە هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و ئاڤا لە بەدواداچوونێکدا داتای ساڵانەی خۆڵ و خاشاکی پارێزگاکە و تێچووی کۆکردنەوەی بڵاودەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە لە ڕێگەی چەند کۆمپانیایەکەوە سەدان تۆن زبڵ و خاشاک لە سنووری شارەوانییەکانی دهۆک بەشێوەی جیاواز کۆدەکرێنەوە و لەناودەبرێن، تێچووی کۆکردنەوەی خۆڵ و پاشماوە مانگانە زیاتر کە دوو ملیار دینارە و نەبوونی کارگەی ڕیسایکلین ئەرک و تێچووەکەی لەسەر حکومەت زیاتر کردووە.
لێدوانی فەرمی: دیار سادق، بەرپرسی بەشی ژینگە لە شارەوانی گشتیی دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ڕۆژانە هەزار و 390 تۆن زبڵ و خاشاک لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لایەن تیمەکانی ژینگە پارێزییەوە کۆدەکرێنەوە و بەڕێگەی جیاواز لەنێودەبرێن، ساڵانەش 27 ملیار و 98 ملیۆن دینار تێچووەکەیەتی."
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، بڕی خۆڵ و پاشماوەی ڕۆژانە و مانگانەی شار و ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و تێچووی کۆکردنەوە و لەناوبردنییان بەمجۆرەیە:
سەنتەری دهۆک: ڕۆژانە 500 تۆن زبڵ کۆدەکرێتەوە و مانگانە تێچووی 590 ملیۆن دینارە.
زاخۆ: ڕۆژانە 153 تۆن کۆدەکرێتەوە و تێچووی مانگانە 347 ملیۆن دینارە.
سێمێل: ڕۆژانە 225 تۆن کۆدەکرێتەوە و تێچووی مانگانە 329 ملیۆن دینارە.
ئامێدی: ڕۆژانە 140 تۆن کۆدەکرێتەوە و تێچووی مانگانە 475 ملیۆن دینارە.
ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان: ڕۆژانە 250 تۆن کۆدەکرێتەوە و تێچووی مانگانە 745 ملیۆن دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەبێ ڕاگەیاندنی پێشوەختە سوودانی بەرەو شەرەم شێخ بەڕێکەوت
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ و ترەمپ لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕ لێدوانی جیاواز دەدەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
خاچی سوور دووەم گرووپی بارمتەکانی ئیسرائیلی وەرگرت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
55 خولەک لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە قۆناغی دووەمی قیرتاوکردنی شەقامی هەولێر - خەبات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی دهۆک ئاهەنگی 30ـەمین گەڕی دەرچووانی ساز دەکات