ئاڤا نیوز
داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان جددییە، تەنیا لە هەولێر 54 پاڵاوگە بەیەکجاری داخراون و لەمەودوا خاوەنەکانیان بۆیان نییە بیکەنەوە، هەر لەم پاڵاوگانە 41 کەس دەستگیرکراون و تا ئێستا 25 یان هەر لە زیندانن.
وێنە گەورەکە: یەکێک لەو گلەییانەی بەردەوام دەکرێت پیسی ژینگەی هەولێرە، کاتێک بەیانیان لە شوێنێکی بەرز سەیری ئاسمانی شارەکە دەکەیت، چینێک دووکەڵی ڕەش دەبینیت شارەکەی تەنیوە، هۆکاری سەرەکیش پاڵاوگە نایاساییەکانن، ئەمەش بە هۆکاری زۆربوونی شێرپەنجە و دەیان نەخۆشیی کوشندە دادەنرێت. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کە هەم وەکو سیاسییەک باوەڕی بە پاراستنی ژینگەیە، هەم وەکو بنەماڵە لای بارزانییەکان پرسی ژینگە بیروباوەڕە، بڕیاری داوە ئەم کێشەیە لە ڕیشەوە چارەسەر بکات.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: تاوەکو ئەمڕۆ 54 پاڵاوگەمان داخستووە، داخستنێک کە تا هەتایە خاوەنەکانیان بۆیان نییە بیکەنەوە. لەو پاڵاوگانەی داخراون 41 کەس دەستگیرکراون، بەشێکیان بە ڕێکاری یاسایی ئازاد کراون، بەڵام تاوەکو دوێنێ 25 کەسیان هێشتا لە زیندان بوون.
هۆکارە زانراوەکان: لە چەند مانگی ڕابردوودا، کاتێک لیژنەکانی ژینگە و قایمقامیەت سەردانی ئەو پاڵاوگانەیان کردووە، پسووڵەی ئاگادارکردنەوەیان پێداون و وتوویانە دایبخەن، بەڵام هەندێکیان گوێیان پێنەداوە، هەندێکی تریان کاتێک پاڵاوگەکەیان داخراوە دواتر بەدزی کردوویانەتەوە. بەشێکی دیکەیان پێیان وتراوە فلتەر دابنێن، ئەمانەش بە ڕۆژ فلتەریان داناوە و بە شەو فلتەرەکانیان لابردووە، لەبەرئەوەی دانانی فلتەر سووتەمەنی زۆرتری دەوێت بۆیە بەکاریان نەهێناوە، 41 کەسەکە لەسەر ئەم سەرپێچییانە گیراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئیتر پسوولەی ئاگادارکردنەوە نادرێتە هیچ پاڵاوگەیەک، هەر بزانرێت مەرجی تیا نییە یەکسەر دادەخرێت. بڕیارەکە تەنها بۆ بنبڕکردنی دووکەڵ و بۆنی ناخۆشی پاڵاوگەکان نییە، بەڵکو هەر شوێنێکی تریش کارگە بێت یان خواردنگە، دووکەڵ پەیدا ببێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
باکگراوند: دوێنێ یەکشەممە مەسرور بارزانی لەبارەی ژینگەی هەولێر و دهۆک کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕی و ژینگەی هەردوو پارێزگاکە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا چوار بڕیار دران، یەکێکیان داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بوو.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، مەسرور بارزانی هەردوو پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک، ئومێد خۆشناو و عەلی تەتەری ڕاسپاردووە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و شوێنێک سەرپێچی بکات و بڕیارەکان جێبەجێ نەکات، هەموو ڕێکارێکی بەرامبەر بگیرێتەبەر، هەر کەسێک بێت و هەر پۆست و پلە و پایەیەکی هەبێت چاوپۆشی لێ نەکرێت. لەبارەی پاڵاوگەکان بە ڕاشکاوی وتوویەتی: هەر یەکێکیان بەپێی ستاندار کار نەکات و فلتەری دووکەڵ دانەنێت، دەبێت دابخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
 - 5 کاتژمێر لەمەوپێش
 
دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە کەرکووک شکست دەهێنێت
- تەندروستی
 - 5 کاتژمێر لەمەوپێش
 
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی ڕواندز داوای نەخۆشخانەیەکی نوێ دەکەن
- ژینگە
 - 5 کاتژمێر لەمەوپێش
 
ئاڤای خەڵک؛ بۆنی غاز هاووڵاتیانی شارەزووری هەراسان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم

خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە
2 تشرینی دووەم
- ژینگە
 - 5 کاتژمێر لەمەوپێش
 
ئاڤای خەڵک؛ بۆنی غاز هاووڵاتیانی شارەزووری هەراسان کردووە
- ژینگە
 - 8 کاتژمێر لەمەوپێش
 
ڕشتنی تێزاب و نەوت و ڕۆنی ڕەش لە سلێمانی بووەتە دیاردەیەكی مەترسیدار
- ژینگە
 - 9 کاتژمێر لەمەوپێش
 
سێ ساڵە هیچ گەشتیارێک لە زاخۆ سکاڵای لای پۆلیس تۆمار نەکردووە
- ژینگە
 - 12 کاتژمێر لەمەوپێش
 
كاركردن لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە
- ژینگە
 - 13 کاتژمێر لەمەوپێش
 
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
 - 20 کاتژمێر لەمەوپێش
 
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






