دیمەنی کوشتارگەی خەبات
ئاڤا نیوز
بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان نزیکەی مانگێکە کوشتارگەی خەبات بە بڕیاری دادوەری داواکاری گشتیی داخراوە.
وێنە گەورەکە: کوشتارگەی خەبات لە ساڵی 2021 لە خەبات کرایەوە، ڕۆژانە نزیکە 40 قەساب لە سنووری خەبات ئاژەڵەکانیان لەو کوشتارگەیە سەردەبڕی، بەشێک لە گۆشتفرۆشەکان بەهۆی داخرانی کوشتارگەکە لەبەردەم دووکانەکان ئاژەڵەکانیان سەردەبڕن، ئەمەش گلەیی لەلای هاووڵاتییان دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: رەنجبەر بامەرنێ، بەڕێوەبەری بنکەی چاوێری خەبات، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای ئەوەی سکاڵا لە قەسابێکرا کە گۆشتەکەی خراپە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای خەبات، سەردانی قەسابەکەیان کرد، تێبنیان کرد کە گۆشتەکەی خراپە.
دواتر سەردانی کوشتارگەی خەباتیان کرد، ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان و نەبوونی کامێرای چاودێری ئاراستەی قایمقامی خەبات کرد، دوای دوو ڕۆژ کە هەواڵەکە گەیشتە داواکاری گشتیی خەبات بە فەرمانی دادوەری داواکاری گشتیی کوشتارگەکە داخرا.
لەلایەکی دیکەوە: مەهدی ساڵح، نوێنەری ڤێتەرنەری لە کوشتارگەی خەبات، بە ئاڤای میدیای ڕاگەیاند: داوامان کردووە ڕوونکردنەوەمان پێ بدرێت لەسەر داخستنی کوشتارگەکەکە چونکە ئێمە کارەکانمان پابەندبووینە بە ڕێنماییەکان.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی خەبات کە پێکهاتوون لە پۆلیسی خەبات و ئاسایش و تەندروستیی و نوێنەری قایمقامی خەبات، لەلایەن دادوەری داواکاری گشتیی خەبات وتەیان لێوەرگیراوە و پێیان باش بووە کوشتارگەکە بکرێتەوە، سەرپەرشتیارەکەی پابەند بکرێت بە جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێنماییەکان، پاشان لیژنەکان سزای سەرپێچی بۆ سەرپەرشتیارەکە دیاری بکەن، چونکە داخرانی کوشتارگەکە زیان بە بەرژەوەندی گشتیی دەگەیێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت






