
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیێنێت، داواکاری بۆ ئیدارەیەکی لامەرکەزی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ناکۆک نییە لەگەڵ یەکپارچەیی وڵات بەڵکو "گونجاوترین بژاردەیە" و عەبدی ڕەتی دەکاتەوە هیچ لێکچوونێک لەنێوان ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەزموونی هەرێمی کوردستان هەبێت.
لامەرکەزییەتی باکوور
عەبدی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "شەرق" جەختی لەوە کردەوە:
- داواکاری بۆ ئیدارەیەکی لامەرکەزی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ناکۆک نییە لەگەڵ یەکپارچەیی وڵات بەڵکو "گونجاوترین بژاردەیە" بۆ واقیعی سووریا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم داواکارییە لە وتووێژەکانی پێشوو لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا پێشکەش کردووە. هاوکات داوای دیالۆگی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە.
- ئەو لامەرکەزییەتەی کە کورد داوای دەکات "لامەرکەزییەتی جوگرافییە نەک لەسەر بنەمای نەتەوەیی" و گوتی "ئێمە داوای پەرلەمان و حکومەتێکی جیا ناکەین" بەڵکو دەزگا سەربازی و مەدەنییەکانی کورد بە ئیدارەی نوێی سووریا دەبەستینەوە بەشێوەیەک کە پارێزگاری لە تایبەتمەندییان بکرێت.
- فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ڕادەستکردنی دۆسیەی سەرچاوە نەوتییەکان بە ئیدارەی نوێی سووریا بە مەرجێک سەروەت و سامانەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی سووریادا دابەش بکرێت.
- مەزڵووم عەبدی ڕەتیکردەوە کە هیچ لێکچوونێک لەنێوان ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەزموونی هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەبێت و جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخەکە جیاوازە، چونکە عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵە و هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوە "لەکاتێکدا ئێمە ئێستادا داوای فیدرالیزم ناکەین."
- عەبدی داوای پاراستنی مافەکانی پێکهاتەی کوردی وەک مافەکانی پێکهاتەکانی تر کرد لەڕێگەی دەستوورێک بە ڕێککەوتن لەنێوان سوورییەکاندا، هاوکات پاراستنی داخوازییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان لە داهاتوودا و گوتیشی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەوڵ دەدەن بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە.
چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات
مەزڵووم عەبدی پێیوایە باشترین سیناریۆ بۆ سووریا ڕێککەوتنی سوورییەکانە لەسەر دەستوور و کارکردن بۆ بوونیادنانی سووریایەکی نوێ لەڕێگەی سازشەوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە خراپترین سیناریۆ نەبوونی متمانەی سوورییەکانە بەیەکتری و دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکە کە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.
وتووێژەکانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع
عەبدی وتووێژەکانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع بە "ئەرێنی" وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا کە "ڕێککەوتن لەسەر هێڵە گشتییەکان پەیوەستە بە یەکپارچەیی خاک، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و یەکخستنی دامەزراوەکان". ئاماژەی بە بوونی ڕێککەوتنێک کرد لەسەر "پێکهێنانی لیژنەیەکی سەربازی-کارگێڕی بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکان."
چارەنووسی هەسەدە چی بەسەر دێ؟
سەبارەت بە چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات جەختی لەسەر ئامادەیی بۆ بەستنەوەی هێزەکانی بە وەزارەتی بەرگری کردەوە وەک کوتلەیەکی سەربازی بەپێی یاسا و ڕێساکان.
پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا
سەبارەت بە ئەگەری تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سوپای سووریا و ڕادەستکردنی چەکەکانی، مەزڵووم عەبدی ڕوونیکردەوە ئەگەر ئاگربەستێکی سەرتاسەری ڕابگەیێنرێت و ئاسایش و سەقامگیری هەبێت، دەکرێت، بەڵام لە ژێر ڕۆشنایی بەردەوامی هێرشەکانی تورکیادا، هیچ ئەگەرێکی ئاشتی لەو نزیکانە نییە.
داوی عەبدی لە ترەمپ چیە؟
عەبدی داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد پابەند بێت بە بڕیارەکانی ساڵی 2019 پەیوەست بە وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا، داوای لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کرد ئاشتی بڵاوبکاتەوە و داوای لە ئەحمەد شەرع کرد "واز لە شێوازی دیالۆگ نەهێنێت و داوای لە خەڵکی سووریا کرد "یەکڕیزی و ئاسایشی وڵاتەکەیان بپارێزن" و پێکەوە کار بکەن بۆ بوونیادنانی سووریایەکی نوێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی دووەم
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات






