ئاڤا نیوز
لە هەولێر هەڵمەتێک بۆ تێکدانی ئەو زەوییانە دەستیپێکردووە کە بە سەوزە و بەروبومی کشتوکاڵی داچێنراون و بە ئاوی قورس ئاو دەدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەولێر هەندێ هاونیشتمانیی ترومپایان لەسەر ئاوی پیسی ماڵان داناوە و سەوزە و بەرووبوومی کشتوکاڵی بە ئاوی پیسی زێراب ئاو دەدەن، بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ مەرجێکی تەندروستی، کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا گوت: بە بەشداریی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆ تێکدانی ئەو سەوزانەی بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن، هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئەو سەوزە و بەربوومە کشتوکاڵیانە تێکدەدرێن.
گۆشەیەکی دیکە: کاروان جەبار، نوێنەری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر گوتی: هەندێ لەو زەویانەی سەوزەیان لەسەر چێندراوە زەوی کشتوکاڵی نین و بەشێوەی زێدەڕۆیی کشتوکاڵیان لەسەر کراوە، چونکە ڕێکارەکانی کوژانەوەیان تەواو بووە و خاوەنەکانیشیان قەرەبوو کراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






