ئاڤا نیوز
دروستکردنی پردێک بووەتە کێشەی نێوان دوو گوند و ئیدارەی ناحییەی مەیدان و قەزای دەربەندیخان، ئەگەر ئەو پردە دروستبکرێت کێشەی هاتووچۆی نێوان ژمارەیەک گوند چارەسەر دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوانی گوندی کەوزەناڵی سەربە ناحییەی مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان، دەیانەوێت پردێک لەنێوان گوندەکەیان و گوندی پونگڵەی سەربە قەزای دەربەندیخان بە درێژای 100 مەتر دروست بکەن، بەڵام دانیشتوانی گوندی پونگڵە ڕێگری دەکەن.
لێدوانە فەرمییەکان:
- ئیبراهیم قادر، دانیشتوویەکی گوندی کەوزەناڵە و دەڵێت: گوندەکەی ئێمە لەسەر ئاوی سیروانە و ناچارین بە چووپ بڕۆینە ئەوبەری ئاوەکە تاوەکو بگەین بە شەقامە سەرەکییەکە، بۆیە دەمانەوێت لەسەر ئەرکی خۆمان پردێک بۆ گوندەکە دروست بکەین. بەڵام ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنی پردەکە پێویستە. ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو چوونەتە لای بەڕێوەبەری ناحیەی مەیدان، بەڵام پێی وتوون هیچم پێناکرێت. بۆیە دانیشتوانی ئەم گوندە داوا لە ئاڤا دەکەن بەدواداچوونیان بۆ بکات.
- سەروەت محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی مەیدان، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: سەرەتا دەبێت خەڵکی گوندەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان بکەن، بزانن نەخشەی پردەکەیان پەسەند دەکرێت، یان نا، ئەوەی لەسەر ئێمە بێت پشتیوانی خەڵکی سنوورەکەمان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی حکومەت دەکەین، لەگەڵ ئەوەشدا گوندی پونگڵە سنووری دەسەڵاتی من نییە، سنووری دەربەندیخانە و کێشە دروست دەکات.
- سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاند: دەبێت بەڕێوەبەری ناحییەی مەیدان نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان بکات و ڕەزامەندی بۆ پردەکە وەربگرێت، دواتر ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێت، دەتوانێت نووسراومان ئاراستە بکات، ئێمەش بەگوێرەی یاسا و ڕێنماییەکان پشتیوانیان دەبین و خزمەتی خەڵکی خۆمان دەکەین، ئێمە لە چوارچێوەی یەک حکومەتین و لە دوو وڵاتی جیا نین.
- ئەندازیار عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەبێت داواکارییەکەیان لە ڕێگەی قایمقامیەتی دەربەندیخان و ناحییەی مەیدانەوە پێشکەش بە ئێمە بکەن، بەگوێرەی ئەوەش پڕۆپۆزەڵ ئامادە دەکەین، دەبێت بزانین چەند بودجەی پێویستە بۆ ئەوەی حکومەت بۆی تەرخان بکات، چونکە یاسایەکمان نییە بڵێت هاووڵاتی خۆی پرد دروست بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن






