بانكی نێودەوڵەتیی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بوونیاد دەنێت
- کوردستان
- 2025-01-20

دكتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان - ئیمانوێڵ سالیناس، نوێنەری تایبەتی بانكی نێودەوڵەتی
ئاڤا نیوز
بانكی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە لە ساڵی 2018ـەوە پەیوەندیی نێوانیان كز و لاواز بووە.
وێنە گەورەكە: دكتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئیمانوێڵ سالیناس، نوێنەری تایبەتی بانكی نێودەوڵەتی كرد و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگیی بنیاتنانەوەی سەرلەنوێ پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بانكی جیهانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، بریكاری وەزارەتی پلاندانان تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند:
- لە چوارچێوەی بەرنامە و پڕۆژەكانی بانكی جیهانی، پێدانی قەرز بە سووی كەم و درێژخایەن بۆ وڵاتان دابین دەکات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكانی هاوشێوەی پڕۆژەی ڕێگاوبان، كارەبا و وزەی نوێ.
- ئێمە لە وەزارەتی پلاندانان پێویستیمان بە هاوكاری و قەرزە ڕاستەوخۆكانی بانكی جیهانی هەیە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نێوان ساڵانی 2007 تاکو 2018، حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باش و پتەوی لەگەڵ بانكی جیهانی هەبوو، دواتر بەهۆی سەرهەڵدانی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەو پەیوەندییە بەرە بەرە كز و لاواز بوو، ئێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان مەبەستیەتی سەرلەنوێ پەیوەندییەكان دروست بكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن






