ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری سیاسەت و دیپلۆماسی لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، چەند زانیارییەك سەبارەت زیادكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و دانانی سیستمی بەرگری لەلایەن ئەمریكاوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت ئەو بڕیارە یەكێك دەبێت لە بڕیارە تازەكانی ترەمپ دوای دەستبەكاربوونی.
بۆچی گرنگە: لە ڕابردوودا دەیان كەس لە خەڵكی كوردستان و كەسانی بیانی، بەهۆی هێرشی مووشەكی و درۆنییەوە كە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە لەلایەن هێزی فەرمی و میلیشیاكانەوە کراوەتە سەر سنووری پارێزگای هەولێر، کوژراون و بریندار بوون، دانانی سیستەمی بەرگری، هەرێمی كوردستان لە هەر هێرشێكی ئاسمانی چ درۆن بێت یان مووشەك دەپارێزێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان زێباری، بەڕێوەبەری سیاسەت و دیپلۆماسی لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- سیاسەت و بەرژەوەندیی ئەمریكا ئەوەیە كە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە نزیك بێت، نزیكەی دوو ساڵە ئەمریكا هەوڵ و تواناكانی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان و ملیشیكان چڕتر كردووەتەوە، پێشمەرگەش كە چەندین ساڵە ڕۆڵی گەورە و كاریگەری لە شەڕ دژی تیرۆر هەبووە، بۆ ئەمریكا گرنگە پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت، بۆیە پێموایە ئەمریكا هێزەكانی خۆی لە ناوچەكە زیاتر دەكات نەك كەم بكات.
- دوای كشانەوەی هێزەكانی ئێران و ڕووسیا لە ناوچەكە ئێستا دەرفەت لە بەردەم ئەمریكا زیاتر بووە بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لە ڕۆژئاوای كوردستان بەهێزتر بكات ئەمەش ئەگەرێكی دیكەی مانەوە و زیاتربوونی هێزەكانی ئەمریكایە لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان.
- بەهۆی ئەوەی ترەمپ كەسێكی بازرگانە و ئامانجیەتی زۆرترین بڕی نەوت بێتە نێو بازاڕی جیهان، ئێستا كە نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی لە ڕێگەی بۆرییەوە وەستاوە، لەو بڕوایەدام كە دوای دەستبەكاربوونی بە توندی بێتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی جارێكی دیكە نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بۆرییەوە بگاتەوە بازاڕی جیهان.
لەلایەكی دیكەوە: کاروان زێباری، سەبارەت بە وەڵامی ئەمریكا لەبارەی داواكاریی هەرێمی كوردستان بۆ دانانی سیستمی بەرگری ڕایگەیاند: مایک واڵتز، كە كۆنگرێسمانە و دەبێتە ڕاوێژكاری نیشتمانیی دۆناڵد ترەمپ، ئەو كەسە بوو كە لە كۆنگرێسی ئەمریكا داوای دابینكردنی سیستمی بەرگریی بۆ هەرێمی كوردستان كرد و كاریگەریی زۆری لەسەر سەرۆكی تازەی ئەمریكا هەیە، بۆیە پێموایە دوای دەستبەكاربوونی ترەمپ، ئەمریكا بڕیاری دابینكردنی سیستمی بەرگریی لە هەرێمی كوردستان دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەش بڕیار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانەوە لەبارەی مووچە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کاسبکارانی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی لە چاوەڕوانی قەرەبوودان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
14 تشرینی یەکەم
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کاسبکارانی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی لە چاوەڕوانی قەرەبوودان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی یەكەم گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و توركیا ئاشكرا دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری دابەش دەکرێت