
یەکێک لە پاڵاوگە نایاساییەکانی سنووری هەولێر، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە قۆناغێکی دیکەی جێبەجێکردنی مەرجە ژینگەییەکان بۆ پاڵاوگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەستپێبکات و ئەمجارە کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێیان پێدەدرێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی پیسبوونی هەوای هەولێر، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێی دەرکردووە، دیارترینیان هەموو ئەو شوێنانەی پاشماوەی دوکەڵیان هەیە پێویستە ئاگری سەر لوولە دووکەڵکێشەکان هەڵبکرێت.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ئەمڕۆ سێشەممە قۆناغێکی دیکە دەستپێدەکات، لەم قۆناغەدا پێویستە پاڵاوگەکان پاشماوەی ناوەوەی پاڵاگەکان چارەسەر بکەن و نەهێڵن تێکەڵ بە ئاوەڕۆ بێت و تەنیا 10 ڕۆژ مۆڵەتیان هەیە.
بە وتەی دڵشاد هیرانی، لە قۆناغی یەکەمدا 57 پاڵاوگە بە یەکجاری داخران و ئیدی بۆیان نییە بیکەنەوە، ئەو پاڵاوگانەشی ماون و پابەندی ڕێنماییەکان بوون دەبێت جگە لە دانانی فلتەر، 24 کاتژمێر ئەو کاتەی کار دەکەن ئاگری سەرەوەی لوولەکان دابگیرسێنن، چونکە ئەو ئاگرە دەبێتە هۆی سووتانی گاز و نەمانی بۆنی ناخۆش.
لەلایەکی دیکەوە: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بۆ ئاڤا میدیا وتی، لەماوەی ڕابردوو 25 کەس لەسەر پاڵاوگە نایاساییەکان دەستگیر کرابوون، لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوودا سێ کەسی دیکەش دەستگیرکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داتای پێشووتری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەریدەخات، 138 پاڵاوگە لە سنووری پارێزگای هەولێر هەبوون، بەڵام بەشێک لەو پاڵاوگانە کارەکانی خۆیان گۆڕیووە، هەندێکیان ئێستا کاری قیر دەکەن و هەندێکی دیکەیان کاری ئایزۆگامی دەکەن.
باکگراوند: ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕی هەولێر و دهۆک ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکە چوار بڕیاردران، یەکێک لە بڕیارەکان پەیوەست بوو بە پاڵاوگەکان، هەر پاڵاوگەیەک یان کارگەیەک لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و بێتە هۆی پیسبوونی ژینگە ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
شەڕی بازرگانیی چین و ئەمریکا بازاڕەکانی زێڕ و کریپتۆ دەهەژێنێت
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لە داڕمانی لەناکاوی نرخی زێڕ دەدرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە دیوانیە بوکێک ماڵە خەزوورانی سەردەبڕێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ کوژرانی کاندیدەکەی پەرلەمان پێکدەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ هۆشداری بە حەماس دەدەن: چەک دانەنێی چەکت پێدادەنێین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن