
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنە: NBC
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ دەستبەکاربوونی چەند بڕیارێک و لێدوانێکی گرنگی لەبارەی ناوخۆی وڵاتەکەی و وڵاتانی دیکەی جیهان دەرکرد و هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر چەندین پرسی جیاوازیش دەربڕی.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـەهەمین سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربوو و چەندین بڕیاری نوێی لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی واژۆکرد و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هێنانەدی سەقامگیری بۆ ناوچەکەیان ناوی دەبەن.
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی وەڵامی چەند پرسیارێکی جیاوازی دایەوە کە گرنگترینیان ئەمانە بوو:-
- لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە شەری ئیسرائیل و غەززە ڕاگەیاند: ئەوە شەڕی ئێمە نییە، شەڕی ئەوانە. بەڵام دڵنیا نیم لەم ڕێککەوتنە.
- هاوکات لە بارەی ڕووسیاوە ڕایگەیاند، پووتین پێویستە ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینادا بکات، چونکە بە ئەنجامنەدانی ڕێککەوتن ئەو ڕووسیا تێکدەدات و لەناوی دەبات. باسی لەوەشکرد "من لەگەڵ پووتین سەرۆکی ڕووسیا بەباشی دەتوانم ڕێکبکەوم، هیوای خواست کە پووتین ئامادە بێت بۆ ئەم کارە".
- هاوکات لەبارەی چین ڕایگەیاند، "ئامادەم لە ساڵی 2025 سەردانی چین بکەم ئەگەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمیم لەلایەن چینەوە پێبگات"
لەلایەکی دیکەوە: لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی ترەمپ فەرمانی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەرکرد، ئەمەش بەهۆی هەڵە مامەڵەکردنی ڕێکخراوەکەیە لەگەڵ پەتای کۆڤید-19، باسی لەوەشکرد، "ئێمە زیاتر لە چین پارە دەدەین بە ڕێکخراویی تەندروستیی جیهانی و ئەو فێڵیان لە ئێمە کردووە".
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ترەمپ لە ڕێگەی پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سۆشیاڵ تروسەوە، چوار بەرپرس لە کارەکانیان دووردەخاتەوە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە جگە لەم چوار کەسە زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش دەردەکرێن. ئەو کەسانەش پێکهاتوون لە:-
- خۆسێ ئەندرێس، لە ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی بۆ وەرزش، لەشساغی و خۆراک.
- مارک میلی، لە ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری ژێرخانی نیشتمانی.
- برایان هوک، لە ناوەندی ویڵسۆن بۆ توێژەران.
- کێیشا لانس بۆتۆمس، لە ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی بۆ هەناردەکردن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دۆناڵد ترەمپ لە وتاری دەستبەکاربوونیدا ئاماژەیی بەوەکرد، کەناڵی پەنەما دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەمریکا بەهۆیەوە سەرۆکی پەمانا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت:'' کەناڵی پەنەما هی پەنەمایە و هەر بەم جۆرەش دەمێنێتەوە، پەنەما کەناڵەکەی بەڕێوەبردووە''.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی یەک دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- جیهان
- 27 کانوونی دووەم
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا





